هۆشیار زێباری سه‌ردانێكی قوباد تاڵه‌بانی بۆ لای سه‌رۆك بارزانی ئاشكرا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئاشكرای كرد، پێش یه‌ك دوو رۆژ، قوباد تاڵه‌بانی، سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی كردووه.
هۆشیار زێباری، له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ره‌تیكرده‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پچڕابن و گوتی: له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامداین.
زێباری ئاشكراشیكرد، پێش یه‌ك دوو رۆژ، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی كردووه. مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه ئه‌م په‌یوه‌ندییانه به‌رده‌وامن، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌وترێت، كه په‌یوه‌ندییه‌كان نه‌ماون.
گوتیشی: ناڵێم په‌یوه‌ندییه‌كان نموونه‌یین، به‌ڵام نه‌پچڕاون و به‌رده‌وامن.