په‌نابه‌رێك له ئوسترالیا: هه‌ست ده‌كه‌ین تاوانبارین

K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر له ئوسترالیا، ره‌خنه له رێككاری ده‌سه‌ڵاتداران به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌ران ده‌گرن و ده‌ڵێن به جۆرێ ده‌مانبه‌ن بۆ پشكنینی پزیشكی وا هه‌ست ده‌كه‌ین تاوانبارین.
سایتی "ئوسترالیا به عه‌ره‌بی" باسی یه‌كێك له‌و په‌نابه‌رانه‌ی كردووه، به ناوی خوازراوی یاسر، پۆستێكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه و ره‌خنه‌ی له ره‌وشی ژیانیان گرتووه.
له پۆسته‌كه‌دا هاتووه: به هۆی مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 9 ساڵ له سه‌نته‌ری راگرتنی په‌نابه‌راندا كێشه‌ی ده‌روونی بۆ یاسر درووست بووه.
سایته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، په‌نابه‌ره‌كان هه‌ر جارێك ده‌برێن بۆ پشكنینی پزیشكی كه‌له‌پچه ده‌كرێته ده‌ستیان، ئه‌وان وا هه‌ست ده‌كه‌ن تاوانبارن، نه‌ك په‌نابه‌ر.
یاسر ئه‌وه‌ی وتووه: زۆر جار واده‌ی پشكنینه پزیشكییه‌كانیان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه، چونكه رازی نه‌بوومه كه‌له‌پچه بكه‌نه ده‌ستم.
هه‌روه‌ها گوتویه‌تی: هه‌ر جارێك پزیشك وتوویه‌تی بۆ دواكه‌وتی له واده‌ی خۆت، وتوومه چاره‌سه‌رم ره‌تنه‌كردووه‌ته‌وه، ته‌نیا كۆت و به‌ندم ره‌تكردووه‌ته‌وه.
هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی به رێگه‌ی نایاسایی گه‌یشتوونه‌ته ئوسترالیا به‌و جۆره مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
یاسر له دادگای ئیتیحادی سكاڵای دژی ئه‌و مامه‌ڵه و سوكایه‌تییانه تۆمار كردووه.
یاسر داوای كردووه، ئه‌و كۆت و به‌ندانه لابرێن و چیدیكه په‌نابه‌ران وه‌ك تاوانبار مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌كرێت.