وه‌زیری ناوخۆ و وەزیری پەروەردە به نوێنه‌رایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌ردانی شوێنی رووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سلێمانی ده‌كەن
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، وه‌زیری ناوخۆ و وەزیری پەروەردە به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانی ده‌کەن.
بە مەبەستی زیاتر ئاگاداربوون له رووداوی شه‌وی رابردووی ته‌قینه‌وه‌ی سیسته‌می غازی شۆفاز له گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی شاری سلێمانی، كاتژمێر 2:00ـی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 18ـی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2022)، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە بە نوێنەرایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەردانی شاری سلێمانی دەکەن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، وابڕیاره رێبه‌ر ئه‌حمه‌د و ئالان حەمە سەعید سه‌ردانی شوێنی رووداوی ته‌قینه‌وه‌كه بكەن و برینداره‌كان له نه‌خۆشخانه به‌سه‌ربكەنەوە.
دوای ته‌قینه‌وه‌ی سیسته‌می غازی شۆفاز له ماڵێكی گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی سلێمانی، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشته 15 كه‌س و 12 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌م رووداوه برینداربوونه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی، ژماره‌ی ئه‌و بریندارانه‌ی كه به‌هۆی باشبوون نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه، پێنج كه‌سن و تا ئێستا حه‌فت كه‌س له نه‌خۆشخانه ماونه‌ته‌وه، لە شەوی رابردووەوە تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سه‌رگه‌رمی ده‌رهێنانی قوربانییانن.