سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا: ده‌مانه‌وێت كۆتایی به قه‌یرانی مرۆیی سووریا بهێنرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، مسته‌فا شنتۆب، رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵده‌دات كۆتایی به كاره‌ساتی مرۆیی له سووریا بهێنێت، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئۆكرانیا بكرێت.
له وته‌یه‌كدا، كه له ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی توركمانستان له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عشق ئاباد، پێشكه‌شیكرد، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا رایگه‌یاند، له جوگرافیایه‌كدا، كه پڕه له كێشه و ململانێ و ناسه‌قامگیری، توركیا هه‌وڵده‌دات ناوچه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت و گه‌شه‌سه‌ندوو درووست بكات.
گوتیشی: سیاسه‌تی توركیا هه‌وڵدانه بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به كاره‌ساتی مرۆیی سووریا بهێنرێت. هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رێكیش بۆ قه‌یرانی ئۆكرانیا بدۆزرێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، توانای ئه‌وه‌یان نییه، وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواسته‌كانی ئه‌مڕۆ بن و چاره‌سه‌ری پێویست بۆ قه‌یرانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بدۆزنه‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد، ئازه‌ربیجان و گورجستان و ئۆكرانیا دیارترین ئه‌و نموونانه‌ن، كه دامه‌زراوه‌كانی سیستمی نێوده‌وڵه‌تی نه‌یانتوانیوه چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزنه‌وه.