ئافره‌تێكی عومره‌كاری كورد له سعوودیه كۆچی دواییكرد
K24 - هه‌ولێر:
ئەمڕۆ ئافرەتێکی عومرەکاری کورد بەناوی (سینام ئیسماعیل فه‌تاح) لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 19ـی تشرینی دووه‌می 2022، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەى هه‌رێمی کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا گوتی: ئەمڕۆ ئافرەتێکی عومرەکاری کورد بەناوی (سینام ئیسماعیل فه‌تاح) تەمەن 68 ساڵ و خەڵکی شارۆچکەی پیرمام له سعوودیه كۆچی دواییكرد. راشیگه‌یاندووه، ئه‌و ئافره‌ته ماوەی چەند رۆژێک بوو بە مەبەستی ئەنجامدانی سوونەتی عومرە سەردانی عەرەبستانی سعوودیەی کردبوو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: دوێنێ ئەو عومرەکارە بە هۆی تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ رەوانەی نەخۆشخانەی مەلیک فەیسەڵ کراوە لە شاری مەککەی پیرۆز و هەموو رێککارە تەندروستییەکانی بۆ ئەنجامدراوە، به‌ڵام بەداخەوە ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، دوای وەرگرتنی رەزامەندی کەسوکارییان بڕیارە لە حەرەمی پیرۆزی مەککەی نوێژی لەسەر بکرێت و پاشان لە گورستانی مەککە بە خاک بسپێردرێت.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هه‌رێمی كوردستان بەناوی بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان و سەرجەم بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری ئەو عومڕەکارە دەکەین و داواکارین لە خوای گەورە جێگای بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووریش بە کەسوکارەکەی بدات.