فێلیكس سانچێز: سبه‌ی به‌رهه‌می ماندووبوونی قه‌ته‌ر ده‌بینن
فێلیکس سانچێزی ڕاهێنەری قەتەر له یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له مۆندیال به‌رامبه‌ر ئیكوادۆر، رایگه‌یاند دوای چه‌ندان ساڵ سبه‌ی به‌رهه‌می ماندووبوونی قه‌ته‌ر له مۆندیال ده‌بینن.
سبه‌ی یه‌كشه‌ممه یاریی كردنه‌وه‌ی مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر له یاریگه‌ی ئه‌لبه‌یت له نێوان قه‌ته‌ر و ئیكوادۆر له كاتژمێر 07:00ـی ئێواره به‌كاتی هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كات.
فێلیكس سانچێز راهێنه‌ری ئیسپانی یانه‌ی قه‌ته‌ر له پرێس كۆنفرانسێكدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ئیكوادۆر ركابه‌رێكی به‌هێزه، به‌ڵام سبه‌ی چاوه‌ڕوانی نماییشێكی گه‌وره‌ی قه‌ته‌ر بكه‌ن.
فێلیکس سانچێز ڕایگەیاند، مۆندیالی قەتەر سەرسوڕهێنەر ده‌بێت و هاندەران چێژ لەم ئاهەنگە جیهانییەی تۆپی پێ وه‌رده‌گرن.
سانچێز ده‌شڵێت: پلانی قه‌ته‌ر لە ساڵانی ڕابردوودا ئەوە بووە کە هەڵبژاردەیەکی بەهێز و جێگه‌ی شانازی بنیات بنێت، ئێمەش کاری گەورەمان لەگەڵ هەموو یاریزانەکاندا کردووە، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1999ـه‌وه قه‌ته‌ر خه‌ریكی بنیتنانه‌وه‌یه و قوربانییه‌كی زۆر داوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌یه‌كی به‌هێز و باش دروست بكه‌ین، پێموایه سبەی بەرهەمی ماندووبوون و هەوڵ و کارەکانمان دەبینین."
راهێنه‌ری قه‌ته‌ر له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌یان گوتی: هەڵبژاردەی ئیکوادۆر ڕکابەرێکی جیاواز و به‌هێزی گرووپه‌كه‌مان ده‌بێت، چونكه خاوه‌نی نەوەیەک لاو و تازه‌ن، لە پاڵاوتنەکاندا نمایشێکی بەهێزیان کرد و بە باشی سەرکەوتنیان بۆ مۆندیال بەدەستهێنا، بەڵام ئێمە ئامادەین بۆ یارییەکە."
له باره‌ی ئه‌و ره‌خنانه‌ی رووبه‌ڕووی قه‌ته‌ر ده‌بنه‌وه، فیلیکس سانچێز رایگه‌یاند زیاده‌ڕووییه‌كی زۆر به‌رامبه‌ر قه‌ته‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام هیچ كه‌سێك ناتوانێت رێگه له‌و پێشكه‌وتنه بگرێت كه ئێستا له قه‌ته‌ر رووده‌دات، ده‌شڵێت: ده‌زانم ره‌خنه له هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ریش ده‌گیردرێت، به‌ڵام هیچ كه‌سێك ناتوانێت كاریگه‌ری نه‌رێنی و خراپ له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر دروست بكات.
ڕاهێنەری قه‌ته‌ر گوتیشی: ئامادەین نمایشێکی نایاب بکەین کە هاندەرانی قەتەر دڵخۆش بکات، سبەی ڕۆژێکی گەورە دەبێت و لە بیر و هزری هه‌مووان بە نەمری دەمێنێتەوە، بوونم لە مۆندیال وەک ڕاهێنەر شانازییه‌كی گەورەیە بۆ من، هەست بە شانازی دەکەم کە 16 ساڵه له‌م وڵاته كار ده‌كه‌م و بەشدارم لە پێکهێنانی ئەم تیپە و یه‌كه‌مین یاریی منیش وه‌كو راهێنه‌ر له مۆندیال شه‌ڕه‌فێكی گه‌وره‌یه.
قه‌ته‌ر له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیالی 2022 له گرووپی یه‌كه‌م هاوشانی هه‌ڵبژارده‌كانی ئیكوادۆر، سه‌نیگال و هۆڵه‌ندا یاری ده‌كات. سبه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا به‌شداریی له مۆندیال ده‌كات.