پۆلیسی راپه‌ڕین ده‌ركه‌وتنی هاوشێوه‌ی سلێمان هه‌ڵشۆیی ره‌تده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی ده‌ركه‌وتنی كه‌سێكی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی سلێمان هه‌ڵشۆیی، پۆلیسی راپه‌ڕین ره‌تیكرده‌وه، هیچ حاڵه‌تێكی له‌و جۆره سكاڵای له دژ تۆمار كرابێت.
چه‌ند رۆژێكه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باس له‌وه ده‌كرێت، كه‌سێك به ناوی "عوسمان هه‌ڵشۆیی"، گوایه برای سلێمان هه‌ڵشۆییه، بڕی ملیۆنێك دۆلاری هاووڵاتیانی بردووه و هه‌مان ته‌كنیكی سلێمان هه‌ڵشۆیی به‌كارهێناوه بۆ وه‌رگرتنی پاره له هاووڵاتیان.
له‌و باره‌یه‌وه، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین، شۆڕش ئیسماعیل رایگه‌یاند، ئەو "عوسمان ھەڵشۆییە"ی دەوترێ ملیۆنێک دۆلاری ھاووڵاتیانی بردووە و برای سلێمان ھەڵشۆییە، ئێستا لە زیندانە و برای سلێمان ھەڵشۆیش نیە .
گوته‌بێژی پۆلیس ره‌تیكرده‌وه، هیچ سكاڵایه‌كی له‌و جۆره‌یان پێگه‌یشتبێت و گوتی: ھیچ کەسێک لەسەر دۆسیه‌ی نوێ لەبارەی ئەو جۆرە مامەڵەیە کە پارەی خورابێ سکاڵای نەکردووە.
روونیكرده‌وه، ئەو عوسمان ھەڵشۆییەی کە باسی دەکرێ، گوایە ملیۆنێک دۆلاری دیكه‌ی خەڵکی بردووە لە زینداندایه، چۆن دەکرێ مامەڵەی وای کردبێت، ئەوە تەنیا قسەی ناو خەڵکە.
ئاشكراشیكرد، لەکۆی 94 تۆمەتباری ئەو دۆسیه‌یە، ئێستا کێشەکە لەنێوان 37 کەس کە شەریک و دەڵاڵی سلێمان ھەڵشۆیی بوون ماوەتەوە، ئەوانە ھەندێكجار کێشە دەکەوێتە نێوانیان، ئەوەبوو لەماوەی رابردوو عوسمان ھەڵشۆیی لەسەر تەقەکردن و ھەڕەشەکردن لەسلێمان ھەڵشۆیی دەستگیرکرایەوە، بەڵام ئەو کەسە برای سلێمان ھەڵشۆیی نیە، سلێمان ھەڵشۆیش ئێستا بە بارمتە ئازاد کراوە.