وه‌زیری ناوخۆی توركیا: پەکەکە سەر بە دەزگای هەواڵگریی ئەمه‌ریکایە و هەدەپەش ئاراستەی سیاسی پەکەکەیە
K24 – هەولێر:
به‌هۆی تەقینەوەکەی شەقامی ئیستیقلال لە ئیستانبوڵ، پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمه‌ریکا گرژیی زیاتری تێکەوت، ئاستی گرژییەکانی نێوان هەردوو وڵات ئه‌وكاته بەدەرکەوت، کاتێک سولەیمان سۆیلوی وەزیری ناوخۆی تورکیا، پرسە و سەرەخۆشیی باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لە ئەنقەرە رەتكرده‌وه.
سەرەڕای رەتکردنەوەی بوونی پەیوەندیی پەکەکە بە تەقینەوەکە، سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا لەدواهەمین کاردانەوەیدا رایگەیاند، ئەمه‌ریکا پەیوەندیی لەگەڵ پەکەکە، پەیەدە و هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستاندا هه‌یه.
سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا راشیگه‌یاند، پەکەکە سەر بە دەزگای هەواڵگریی ئەمه‌ریکایە، لەهەمان کاتدا هەدەپە ئاراستەی سیاسی پەکەکەیە.
ده‌شڵێت: "دوای تەقینەوەکەی ئیستانبوڵ راستەوخۆ باڵیۆزی ئەمه‌ریکا لە ئەنقەرە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، دواتر راگەیەندراویان بە مەزڵوم عەبدی بڵاوکردەوە، کە باشترین پیاوی خۆیانە، دواجار هەپەگەش بەهەمان شێوە، چی‌یان گوت؟ ئێمە دەستمان لەم کارە نییە، کەسانێکیش باوەڕیان بەو لێدوانانە کرد، ئەمە یارییەکە و هەوڵ دەدرێت تورکیا بەلارێدا ببرێت".
كاتژمێر 4:20 خوله‌كی ئێواره‌ی رۆژی 13ـی ئه‌م مانگه، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك شه‌قامی ئیستقلالی ئیسته‌نبوڵی هه‌ژاند، له‌مباره‌یه‌وه عه‌لی یه‌رلیكایه والی ئیسته‌نبوڵ، رایگه‌یاند، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه، 6 كه‌س كوژران و 53 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
پێشتریش وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاندبوو، ئەنجامدەری تەقینەوەکەی شەقامی ئیستقلالی ئیستانبوڵ دەستگیرکرا و بڕیاری تەقینەوەکەش لە کۆبانێ دراوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو: "بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان، ئەنجامدەری تەقینەوەکە لە عەفرینه‌وه هاتووەتە ناو خاکی تورکیا و بڕیاری تەقینەوەکە لە کۆبانێ دراوە".