كچێكی ساوا دوای فرێدانی بۆ نێو رووباردا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر رزگاری ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
له به‌رازیل كچێكی ساوا دوای چه‌ند كاتژمێرێك له‌دایكبوونی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر له مردن رزگاری ده‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی پیاوێك له‌نێو جانتایه‌كی پشته‌وه دایده‌نێت و له‌سه‌ر پردێك فڕێیده‌داته نێو رووباره‌وه.
چه‌ند شایه‌تحاڵێك له به‌رازیل به میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌یان راگه‌یاند، پیاوێكیان بینی له‌سه‌ر پردێك جانتایه‌ك فڕێده‌داته نێو رووباری (كابیباریبی) له شاری ساو لورینكۆی به‌رازیل.
میدیاكانی به‌رازیل بڵاویانكردووه‌ته‌وه، دوو له‌و راوچییانه‌ی كه له ژێر پرده‌كه‌دا بوون، منداڵه‌كه‌یان رزگاركردووه دوای ئه‌وه‌ی بینیویانه پیاوێك جانتایه‌ك فڕێده‌داته نێو رووباره‌وه و گوێیان له هه‌واری كچه ساواكه بووه.
پێدرو، كه یه‌كێك بووه له‌و راوچییانه‌ی له‌ژێر پرده‌كه‌دابووه و هه‌وڵی رزگاركردنی منداڵه‌كه‌ی داوه به میدیاكانی به‌رازیلی راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی جانتاكه‌یان له‌نێو رووبار هێناوه‌ته ده‌ره‌وه، جانتاكه‌ی كرده‌ووه‌ته و كچێكی ساوای تێدا بینیوه. گوتیشی، "دوای بینینی ئه‌و دیمه‌نه‌یه زۆر گریام."
راوچییه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، دوای بینینی ئه‌و كچه ساوایه، ده‌ستبه‌جێ ته‌له‌فۆنیان بۆ پۆلیسی شاره‌كه كردووه و ئه‌وانیش ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانییان كردووه و ئێستا ته‌ندروستیی كچه ساواكه جێگیره.
له‌باربردنی منداڵ له وڵاتی به‌رازیل له‌لایه‌ن ئافره‌تی دووگیانه‌وه كارێكی قه‌ده‌غه‌یه و هه‌ر ئافره‌تێك ئه‌و كاره بكات بۆ ماوه‌ی ساڵێك تا سێ ساڵ زیندانی ده‌كرێت.