شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی له قووڵاتی خاكی رۆژهه‌ڵات بووه نه‌ك سه‌ر سنووره‌كان
K24 - هه‌ولێر:
سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستان ئێران، له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان 24، له باره‌ی شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی نێوان سوپای پاسداران و پێشمه‌رگه‌كانی حزبی دیموكرات رایگه‌یاند، ئه‌وه ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداری نه‌بووه، به‌ڵكو درێژه‌دانه به خه‌باتی پێشووتر و تێكه‌ڵبوونه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به خه‌ڵك.
مسته‌فا هیجری، سكێرتی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران راشیگه‌یاند، ئه‌وان پێشمه‌رگه‌یان به چه‌كه‌وه ناردووه‌ته‌وه رۆژهه‌ڵات و پێیان راگه‌یاندوون هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت و ئه‌وانیش ئه‌و بڕیاره‌یان جێبه‌جێ كردووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌وه سوپای پاسداران و ئێران بووه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر پێشمه‌رگه‌كانییان.
سكرتێری حزبی دیموكرات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ئێستادا ئێران ده‌یه‌وێت بڵێت كورد له‌و وڵاته‌دا هه‌موو مافێكی پێدراوه بۆیه هیچ ده‌نگی نییه و هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێت وا نیشان بدات له‌وپه‌ڕه‌ی هێزدایه، به‌ڵام وانییه و به پێچه‌وانه‌وه له‌و په‌ڕی لاوازیدایه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئێران وڵاتێكه به‌هه‌رهه‌مهێنی قه‌یرانه، هه‌م بۆخۆی و هه‌میش بۆ وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه.
له باره‌ی ئاگادارنه‌بوونی ئه‌مه‌ریكا له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی رۆژهه‌ڵات، مسته‌فا هیجری رایگه‌یاند، ئه‌و بابه‌ته شتێك نییه ئه‌مه‌ریكا ئاگاداری نه‌بێت، چونكه له‌سه‌رجه‌م راگه‌یاندنه عه‌ره‌بی و ئینگلیزییه‌كان باسی لێوه‌كراوه، به‌ڵام ره‌نگه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا نه‌بێت ئێستا وا بڵێت.
له باره‌ی هاوكاریكردنی سعوودیه بۆ ئه‌وان، ره‌تیكرده‌وه هاوكارییان له هیچ وڵاتێك وه‌رگرتبێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر كاری كۆماری ئیسلامی ئێران، هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی بۆ كورد هه‌ڵبه‌ستووه و ئه‌وه ده‌ڵێت كه ئه‌وان به‌كرێگیراوی ئیسرائیلن و پێیان ده‌گوترێت ئه‌وه دژی شۆڕشه و ده‌یه‌وێت وڵات دابه‌ش بكات و سزای به‌ندكردنی تاهه‌تایی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.
له باره‌ی ده‌ركه‌وتنی داعش و جیابوونه‌وه‌ی له قاعیده له سووریا، رایگه‌یاند، ئه‌و كاره به هاوكاری ئه‌سه‌د و حزبوڵڵا بووه و ته‌نانه‌ت هاتنی گرووپه‌كه بۆ موسڵیش به ئاگاداری و هاوكاری ئێران بووه و رێكخراوی داعش زۆرترین به‌رژه‌وه‌ندی بۆ ئێران هه‌بووه.
سكرتێری حدكا راشیگه‌یاند، كۆماری ئیسلامی ئێران باوه‌ڕی به وتووێژ نییه و هه‌ر حزبێكی دیكه‌ش له‌و باوه‌ڕه‌دا بێت كه له رێگه‌ی گفتوگۆوه مافه‌كانی كورد وه‌ده‌ست بخات، له‌وه زیاتر ناچێته پێش، چونكه ئێران نه باوه‌ڕ به وتووێژه نه به مافه‌كانی كورد.