ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر به‌رهه‌می 16ساڵ ماندووبوونی ده‌چنێته‌وه
هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ڕ خه‌ریكه به‌رهه‌می 16ساڵ ماندووبوون ده‌چنێته‌وه و بۆ یه‌كه‌مینجار له مێژوو به‌شداری مۆندیال ده‌كات ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له كاتژمێر 19:00 له یاریی كردنه‌وه‌ی مۆندیال قه‌ته‌ڕ له یاریگه‌ی ئه‌لبه‌یت رووبه‌رووی ئیكوادۆر ده‌بێته‌وه.
قه‌ته‌ڕ به‌هۆی ئه‌وه‌ی میوانداری مۆندیاله راسته‌وخۆ به‌شداری له جامی جیهانی ده‌كات، به‌ڵام وه‌كو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه مه‌زنه قه‌ته‌ڕ وه‌كو میوان به‌شداری له كۆپا ئه‌مریكای 2019 و جامی زێڕینی كۆنكاكافی 2021 و پاڵاوتنه‌كانی ئه‌وروپای بۆ مۆندیالی قه‌ته‌ڕ كرد كه توانی له پاڵه‌وانییه‌تی كۆنكاكافی ئه‌مریكای باكور هه‌مووان شۆك بكات و تا یاریی پێشكۆتایی رۆیشت پاشان به ئه‌مریكا دۆڕا.
فیلێكس سانچێزی راھێنه‌ری قه‌ته‌ڕ و راهێنه‌ری ئه‌كادیمیای ئه‌سپایه‌ر كه له‌و 26 یاریزانه‌ی قه‌ته‌ڕ بۆ مۆندیال بانگهێشتی كردوون 18 یاریزانیان له ئه‌كادیمیای ئه‌سپایه‌ر په‌روه‌رده‌بوون و ده‌رچووی ئه‌و ئه‌كادیمیایه‌ن.
راهێنه‌ری قه‌ته‌ر: ئه‌مڕۆ به‌رهه‌می ماندووبوونمان ده‌بینن
فیلێكس سانچێز راهێنه‌ری ئیسپانی هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر له باره‌ی یه‌كه‌مین یاریی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له مۆندیال ده‌ڵێت: پلانی قه‌ته‌ر لە ساڵانی ڕابردوو ئەوە بووە کە هەڵبژاردەیەکی بەهێز و جێگه‌ی شانازی بنیات بنێت، ئێمەش کاری گەورەمان لەگەڵ هەموو یاریزانەکاندا کردووە، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1999ـه‌وه قه‌ته‌ر خه‌ریكی بنیتنانه‌وه‌یه و قوربانییه‌كی زۆر داوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌یه‌كی به‌هێز و باش دروست بكه‌ین، پێموایه سبەی بەرهەمی ماندووبوون و هەوڵ و کارەکانمان دەبینین.
راهێنه‌ری قه‌ته‌ر ده‌شڵێت: زیاده‌ڕووییه‌كی زۆر به‌رامبه‌ر قه‌ته‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام هیچ كه‌سێك ناتوانێت رێگه له‌و پێشكه‌وتنه بگرێت كه ئێستا له قه‌ته‌ر رووده‌دات، ده‌زانم ره‌خنه له هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ریش ده‌گیردرێت، به‌ڵام هیچ كه‌سێك ناتوانێت كاریگه‌ری نه‌رێنی و خراپ له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر دروست بكات.
ئامادەین نمایشێکی نایاب بکەین کە هاندەرانی قەتەر دڵخۆش بکات، ئه‌مڕۆ ڕۆژێکی گەورە دەبێت و لە بیر و هزری هه‌مووان بە نەمری دەمێنێتەوە، بوونم لە مۆندیال وەک ڕاهێنەر شانازییه‌كی گەورەیە بۆ من، هەست بە شانازی دەکەم کە 16 ساڵه له‌م وڵاته كار ده‌كه‌م و بەشدارم لە پێکهێنانی ئەم تیپە و یه‌كه‌مین یاریی منیش وه‌كو راهێنه‌ر له مۆندیال شه‌ڕه‌فێكی گه‌وره‌یه.
قه‌ته‌ر و ئیكوادۆر له مێژوودا
قه‌ته‌ڕ و ئیكوادۆر له مێژوودا سێ یاریی دۆستانه‌یان به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجامداوه هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ش خاوه‌نی بردنه‌وه‌یه‌كن و له یارییه‌كیش به‌رامبه‌ربوون.
بردنه‌وه‌ی سه‌نیگال به‌رامبه‌ر فڕه‌نسا له مۆندیالی ساڵی 2002 دواین جاربوو هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له یه‌كه‌مین به‌شداریكردنی یاریی یه‌كه‌می مۆندیال بباته‌وه دوای بیست ساڵ قه‌ته‌ڕ له‌به‌رده‌م شكاندنی ئه‌و ریكۆرده‌دایه
قه‌ته‌ڕ هه‌میشه له یاریگه‌ی ئه‌لبه‌یت سه‌ركه‌وتوو بووه له دواین سێ یاریی له‌م یاریگه‌یه نۆ گۆڵی تۆمار كردووه و هیچ گۆڵێكیشی لێ تۆمار نه‌كراوه له دواین چوار
ئیكوادۆر ئاماده‌یه
هەڵبژاردەی ئیکوادۆر کۆتایی بە ئامادەکارییەکانی هێنا، بە مەبەستی رووبەڕووبونەوەی قەتەر لە یاریی کرانەوەی مۆندیالی 2022.
هەڵبژاردەی ئیکوادۆر کە وەکو نوێنەری ئەمریکای لاتین بەشداری مۆندیال دەکات، لە ریزبەندی 44 باشترین هەڵبژاردەکانی فیفا دێت، ئەو هەڵبژاردەیە جاری چوارەمە بەشداری مۆندیال دەکات، دوایینجاریش لە مۆندیالی 2014 بەشداربوو.
هەڵبژاردەی ئیکوادۆر بەهۆی یاریی کردنی کاستیلۆی بە رەگەز پاراگوایی، هەوڵی زۆر درا کە لە مۆندیال دووربخرێتەوە، بەڵام دواجار پێگەی خۆیان پاراست و فیفا بڕیاریدا ئەو یاریزانە دووربخاتەوە و سێ خاڵ لەو هەڵبژاردەیە کەم بکاتەوە، لە کاتی بەڕێوەچوونی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026.
گۆستاڤۆ ئالفارۆ راهێنەری هەڵبژاردەی ئیکوادۆر لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە سەبارەت بە دوورخستنەوەی کاستیلۆی یاریزانەکەیان گوتی: لەدەستدانی ئەو یاریزانە کاریگەری دەبێت، بەڵام دەبێت بەرگەی بگرین.
گۆستاڤۆ ئالفارۆ راهێنەری هەڵبژاردەی ئیکوادۆرد چی ده‌ڵێت؟
گۆستاڤۆ له باره‌ی بێبه‌شبوونی یاریزانێكی له مۆندیال، گوتی: بێگومان وەک ئێوە منیش بەرێزەوە بڕیارەکە پەسەندە دەکەم و رێز لە بڕیارەکەی دادگای کاسیش دەگرم، من پێشتر بۆچوونی خۆم گوتووە و رەنگە ئێوە بزانن بۆچوونەکەی من چی بووە، ئێمە مۆندیالمان لە پێشە و ئەمە لێدانێکی خراپ بوو بۆ ئێمە، بەڵام دەبێت بەرگەی ئەم بڕیارە بگرین، کاستیلۆ بۆ ئێمە هێمایە و سبەی لەگەڵمان دەبێت تەنانەت ئەگەر لە ناو یاریگاش نەبێت.
هەڵبژاردەی ئیکوادۆر وەکو چوارەم هەڵبژاردەی ئەمریکای لاتین بەشداری مۆندیالی 2022 دەکات و پێشتریش تەنها بەشداری سێ مۆندیالیان کردووە و باشترین دەستکەوتیشیان لە مۆندیالی 2006ـی ئەڵمانیا بووە، کاتێک گەیشتنە قۆناغی شازدە.
هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل به بردنه‌وه‌ی 5 جامی پاڵه‌وانێتییه‌كه خاوه‌نی زۆرترین بردنه‌وه‌ی نازناوی جامی جیهانییه، ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا هه‌ریه‌كه‌یان چوار نازناوی مۆندیالیان بردووه‌ته‌وه. ئارجێنتینا و ئۆروگوای و فه‌ره‌نسا ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه‌یان دوو نازناوی جامی جیهانیان به‌ده‌ستهێناوه. ئینگلاند و ئیسپانیا هه‌ریه‌كه‌یان ته‌نیا یه‌ك نازناوی مۆندیالیان بردووه‌ته‌وه.