ئه‌ندامێكی رێبه‌ری حدكا: پێشمه‌رگه‌یه‌كمان شه‌هید بووه
K24 - هه‌ولێر:
عه‌لی بوداغی، ئه‌ندامی رێبه‌ری حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) رایگه‌یاند، به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی ئێرانه‌وه پێشمه‌رگه‌كه‌یان له كۆیه شه‌هید بووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ـی تشرینی دووه‌می 2022، عه‌لی بوداغی، ئه‌ندامی رێبه‌ری حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) به كوردستان24ـی راگه‌یاند، به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی ئێرانه‌وه له سنووری قه‌زای كۆیه پێشمه‌رگه‌یه‌كیان به‌ناوی (به‌هزاد) شه‌هید بووه.
كاتژمێره‌كانی سه‌ره‌تای رۆژی دووشه‌ممه (21ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، قه‌ڵای دیموكرات له كۆیه، بنكەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان لە بانەگەور و زڕگوێز له سلێمانی و كه‌مپی كوردانی رۆژهه‌ڵات له شاره‌دێی به‌حركه له پارێزگای هه‌ولێر بۆردومانكران.
ئه‌م هێرشانه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە (14ـی تشرینی دووەم/نۆڤێمبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه هێرشکرایە سەر بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردسانی ئێران لە زڕگوێز، كه بووه‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی دوو كه‌س و برینداربوونی هه‌شت كه‌سی دیكه.
هه‌روه‌ها رۆژی (28ـی ئەیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، بارەگا و کەمپی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیلی حزبی دیموکراتی کوردستان لە کۆیە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە سلێمانی و پارتی ئازادی کوردستان (پاک) لە پردێ، بوونە ئامانجی هێرشی درۆن و تۆپخانەكانی سوپای پاسدارانی ئێران، له ئه‌نجامدا 18 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 51 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.