کەشناسی: باران دەبارێت

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا دێت و لە هەندێک ناوچە ئەگەری بارانبارین هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 21/11/2022 کەشوهەوا ئاسمان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت.

کەشناسی رایگەیاندووە، سبەی سێشەممە ئاسمان  نیمچە هەور دەبێت لەکاتەکانی درەنگانی شەو ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە بەتایبەتی لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێمی کوردستان و ناوچە شاخاوییەکانی سنووری بادینان.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر:  24 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 21 پلەى سیلیزى

دهۆک :  24 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 26 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە:  22 پلەى سیلیزى

زاخۆ :  25 پلەى سیلیزى

سۆران:  20 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  28 پلەى سیلیزى