کاریگەریيه‌كانی سەھۆڵ لە سەر جوانی رووخسار

K24 - هه‌ولێر:

لە دێر زەمانەوە و لەو کاتەوەی بەفرگر ھەیە، شاژنەکان بۆ بە جوانی مانەوەی پێستیان سەھۆڵیان بە کار ھێناوە، بۆ نموونە شاژن کاترینای رووسیا ھەموو بەیانیيەک پاش لە خەو ھەستان، چەند خوولەکێك پێستی بە سەھۆڵ مەساج  دەكات, تا رێگری لە پیربوونی بکات.

داخستنی کونیلە کراوەکانی سەر رووی پێست، راگرتنی ئاستی پێویستی چەوری، رێگریکردن لە زوو چرچ و لۆچ بوونی پێست و زۆر کاری دیکە لە رێگای بە کار ھێنانی سەھۆڵه‌وه‌ دەبێت.

لە ھەفتەیه‌كدا بە لایەنی کەم دوو جار مەساجی پێستی رووخسار دەبێتە ھۆی جوان بوون و درەوشانەوەی پێست.

ئەگەر ماوەیەکی کەم ھەندێك لۆچی ورد لە سەر روخسارتان دەرکەوتووە، پارچەیەك سەھۆڵ بخە ناو قوماشیکی نەرم و ئەو شوێنانەی پێ مخەساج بکە، یاخود کەمێك ئاوی خەیار یان ئاوی گوڵی سوور بخە بەفرگر و ئەوە بۆ مەساج کردن بە کار بێنە.

ئەو کەسانەی پێستیان خاڵی قوەیی لە سەر پەیدا بووە و دەبێته‌ ھۆی بێزار بوونیان، رۆژانە دوو خوولەك ئەو شوێنانەی خاڵەکانی لێیە بە سەھۆڵ مەساج بکەن، دوای ماوەیەک دەبینن خاڵەکان بە تەواوی کاڵ دەبنەوە. دوای بە کار ھێنانی سەھۆڵەکە، بھێڵە پێستت خۆی بە سرووشتی وشك بێتەوە با بە تەواوەتی سوود لە سەھۆڵەکە ببینێ.