مەسرور بارزانی قۆناغی دووەم و سێیەمی شەقامی 150 مەتری هەولێر دەکاتەوە

کاتی قۆناغی یەکەمی شەقامی 150 مەتری هەولێر 25/2/2021
کاتی قۆناغی یەکەمی شەقامی 150 مەتری هەولێر 25/2/2021

K24 – هەولێر

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان قۆناغی دووەم و سێیەمی پڕۆژەی شەقامی 150 مەتری هەولێر دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 23/11/2022، کاتژمێر 1:30 بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قۆناغی دووەم و سێیەمی شەقامی 150 مەتری لە هەولێر دەکرێتەوە.

شەقامی 150 مەتریی بازنەیی خێرا لە هەولێر یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە رێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە جێبەجێ دەكرێت و درێژییەكەی 70 كیلۆمەترە، كۆی پڕۆژەكە بە گوژمەی 700 ملیۆن دۆلار تەواو دەبێت، شەقامەكە بە شێوەیەكی بازنەیی خێرا كە هیچ وەستانێكی تێدا نییە بە دەوری هەولێردا دەسوڕێتەوە، بە دەیان شەقامیش لەگەڵ رێگەی سەرەكیی دەروازەكانی شاری هەولێر بەستراوەتەوە، ئەمەش درێژەپێدەری ئەو تۆڕە رێگەوبانە جاڵجاڵۆكەییەیە كە بووەتە بەشێك لە ناسنامەی نەخشەی شارەكە.