سوودانی گەیشتە کوەیت
K24 – هەولێر
سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە کوەیت و بڕیارە چەند پرسێک تایبەت بە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و کوەیت لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە تاوتوێ بکات.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە 23/11/2022، محەممەد شیاع سوودانی بە یاوەری شاندێکی حکومی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە کوەیت.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی کوەیت لەلایەن شێخ ئەحمەد نەواف ئەلئەحمەد سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی کوەیت و ژمارەیەک لە وەزیر و بەرپرسانی دەوڵەتی کوەیت پێشوازی لێکراوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەم سەردانەدا سوودانی سەبارەت بە پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان هەردوو وڵات و میکانیزمەکانی بەهێزکردنی هاوکاری و هاوبەشی لە بوارە جیاجیاکان و بەرژەوەندی هەردوولا گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی کوێت دەکات.
سه‌رچاوه‌یەک بۆ میدیا عێراقییەکان ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كوه‌یت سوودانی دۆسێیه‌كانی ئابووری، وه‌به‌رهێنان، وزه، پرسی ئه‌منی، سنوور و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات له‌گه‌ڵ شێخ نه‌واف ئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسه‌باح سەرۆکوەزیرانی کوەیت و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته تاوتوێده‌كات.
دوای دەستبەکاربوونی بۆ کوەیت، ئەمە یەکەم سەردانی محەممەد شیاع سوودانییە بۆ کوەیت.
لە (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، محەممەد شیاع سوودانی لەلایەن له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراق بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق راسپێردرا، دواتر لە رۆژی (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به كارنامه و 21 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.
رۆژی (28ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له رێوره‌سمێكدا ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق و محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق ئه‌نجامدرا.