به فه‌رمی هۆكاری ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ی ئه‌ڵمانیا ئاشكرا بوو
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆكاری شێوازی وێنه‌گرتنه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له یه‌كه‌مین یاریی مۆندیال ئاشكرا ده‌كات، جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كه بۆ "یه‌ك خۆشه‌ویستی" به‌رامبه‌ر هه‌موو ره‌نگ و ده‌نگ و ره‌گه‌زه جیاوازه‌كان.
له یه‌كه‌مین یاریی مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر، پێش یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ژاپۆن، یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ستیان له‌سه‌ر ده‌میان دانا و وه‌كو ناڕه‌زاییه‌ك بۆ ته‌سكردنه‌وه‌ی مه‌ودای ئازادی له مۆندیالی قه‌ته‌ر.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی وێنه‌ی پێكهاته‌ی وڵاته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و نووسیویه‌تی: ئه‌مه‌ی كردمان نیشانه‌یه بۆ "یه‌ك خۆشه‌ویستی" كه ئێمه وه‌كو ئه‌ڵمانیا ئه‌م نیشانه‌یه‌مان كردووه‌ته دروشمی خۆمان كه رێزگرتنه له هه‌مه‌چه‌شنی له هه‌مو ڕووییه‌كه‌وه، ویستمان به‌م رێگایه ده‌نگمان ببیستن.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا هێما بۆ ئه‌وه كراوه كه له مۆندیالی قه‌ته‌ر مافی ئازادی و قسه‌كردنیان لێ زه‌وت كراوه، سه‌رپێچی به‌رامبه‌ر مافی مرۆڤ كراوه.
حكوومه‌تی قه‌ته‌ر، مۆندیالی 2022 به گوێره‌ی بیر و باوه‌ڕ و كولتووری وڵاته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌بات و رێگه به هیچ پشتگیرییه‌كی هاوڕه‌گه‌زخوازه‌كان نادات و خواردنه‌وه ئه‌لكهولیه‌كانیشی سنووردار كردووه و رێگه نادات له نێو یاریگه خواردنه‌وه ئه‌لكهولییه‌كان بخورێته‌وه.