ره‌خنه له پێشێلكاری مافی منداڵان له ئه‌مه‌ریكا ده‌گیرێت

K24 – هه‌ولێر:
پێشكه‌شكارێكی كه‌ناڵی فۆكه‌س نیوزی ئه‌مه‌ریكایی ره‌خنه‌ی له پێشێلكاری سێكسی ده‌رهه‌ق به مافی منداڵان له ئه‌مه‌ریكا گرت.
ئه‌و پێشكه‌شكاره ره‌خنه‌یشی له كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریكایی گرت و گوتی: بێده‌نگن له ئاست ئه‌و پێشێلكاریانه.
تاكر كارلسۆن، پێشكه‌شكاری دیاری ئه‌مه‌ریكا، له به‌رنامه‌یه‌كیدا گوتی: لایه‌نگرانی فیكری چه‌پگه‌را له ئه‌مه‌ریكا چاوپۆشی له راستییه به‌رچاوه‌كانی پێشێلكردنی مافی منداڵان ده‌كه‌ن.
گوتیشی: هه‌ر ره‌خنه‌یه‌ك بگیرێت، ئه‌وان وا ده‌یبینن گوایه ره‌خنه له هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان گیراوه.
ئاشكراشیكرد، تا دێت مه‌یلی سێكسی لای منداڵ و خوار ته‌مه‌نی یاسایی زیاتر ده‌كرێت. زۆر سه‌یره بێده‌نگن له باره‌ی ئه‌و دیارده‌یه و وه‌ڵامی كۆمه‌ڵگه نادرێته‌وه.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كرد، كێشه‌كه گه‌وره‌تر بووه و ئێستا له رێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه منداڵان ده‌شێوێندرێن و گۆڕانكاری به‌سه‌ر ڕه‌گه‌زیاندا ده‌هێنرێت. ئه‌مانه‌ش هه‌موو پێشێلكردنی مافی منداڵانه.
روونیكرده‌وه، گه‌وره‌كان هه‌موو هێڵێكیان تێپه‌ڕاندووه، ئێستا كێشه‌یه‌كی دیكه‌یان خوڵقاندووه، كه زیاتركردنی مه‌یلی سێكسییه لای منداڵ، ئم مه‌سه‌له‌یه پێویسته هه‌میشه له كۆمه‌ڵگه‌ی شارستانیدا قه‌ده‌غه بێت.
به‌م دواییانه كۆمپانیایه‌كی جلوبه‌رگ هه‌ندێك وێنه‌ی رێكلامی له ئینستاگرام بڵاوكردووه‌ته‌وه، له یه‌كێكیاندا منداڵێك بێچووه ورچێكی پێیه و له پاڵیدا ده‌قی ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای داناوه كه حوكمه‌كانی یاسای كه‌لوپه‌لی سێسكی بۆ منداڵان قه‌ده‌غه ده‌كرد.
دادگایه‌كی ئه‌مه‌ریكی له ویلایه‌تی ته‌كساس، ساڵی 2019 رێگری له‌وه كرد، باوكێك رێگر بێت له‌وه‌ی كوڕه 7 ساڵییه‌كه‌ی ره‌گه‌زی خۆی بگۆڕێت.