په‌رستارانی به‌ریتانیا مانده‌گرن

K24 – هه‌ولێر:
په‌رستارانی به‌ریتانیا بڕیاریان دا مانبگرن و له 106 ساڵی رابردوودا ئه‌مه یه‌كه‌مجاره قه‌یرانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌و جۆره به‌رۆكی به‌ریتانیا بگرێت.
په‌رستاران بڕیاریان داوه رۆژانی 15 و 20ـی مانگی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری ئه‌مساڵ مانبگرن.
بات كولین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی كۆلیژی شاهانه‌یه بۆ په‌رستاری رایگه‌یاند، په‌رستاران بێزار بوون، به‌سه به‌و مووچه كه‌مه‌وه كاركردن و چاودێری نه‌خۆشان.
رۆژی 9ی ئه‌م مانگه بڕیار درا، مانگرتنه‌كه بخرێته مانگی داهاتوو.
كۆلیژی شاهانه‌ی به‌ریتانیا بۆ په‌رستاری 106 ساڵه دامه‌زراوه، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره به‌و جۆره بڕیاری مانگرتن بدات.
بڕیاره‌كه دوای ئه‌وه دێت، كه حكومه‌ت ره‌تیكرده‌وه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكات.
به گوێره‌ی به‌دواداچوونه‌كان، له 2010ه‌وه تا ئێستا مووچه‌ی په‌رستاران به رێژه‌ی %20 كه‌مبووه‌ته‌وه.
قه‌یرانێكی دارایی به‌رۆكی به‌ریتانیای گرتووه، رێژه‌ی هه‌ڵاوسان گه‌یشتووه‌ته %11 و مووچه‌ی مانگانه‌ی په‌رستارێكی تازه دامه‌زراو 27 هه‌زار جونیه‌ی ئیسته‌رلینییه واته (31.400 یۆرۆ)، له ساڵێكدا.
وه‌زیری ته‌ندرووستی به‌ریتانیا، ستیڤ باركلی، له‌و باره‌یه‌وه گوتی: ئێستا بۆ هه‌موومان كاتێكی دژواره.
گوتیشی: حكومه‌ت ناتوانێت وه‌ڵامی خواسته‌كان بداته‌وه و مووچه‌ی په‌رستاران زیاد بكات.
ژنه په‌رستارێكی نه‌خۆشخانه‌ی له‌نده‌ن، كه ده‌نگی به بڕیاری مانگرتن داوه و ناوی ئه‌میره‌یه، به فرانس پرێسی راگه‌یاندووه، ئه‌وان ته‌نیا داوای زیادكردنی مووچه ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بژین.
گوتیشی: ترس هه‌یه له‌وه‌ی مانگرتنه‌كه زیان به ره‌وشی نه‌خۆشان بگه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئه‌وه حكومه‌تی به‌ریتانییه یاری به ته‌ندرووستی نه‌خۆشه‌كان ده‌كات و مووچه زیاد ناكات.
هه‌روه‌ها گوتی: له قۆناغی كۆرۆنادا زۆر هاوكار و هاوپیشه‌مان گیانیان سپارد، بۆچی؟ ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت و جیهان چه‌پڵه‌مان بۆ لێبده‌ن؟.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس