داعش ھێرش دەكاتە سەر سوپای عێراق
K24 - ھەولێر
ئەفسەرێكی سوپای عێراق رایگەیاند، چەكدارانی داعش لە میحوەری مەخموور ھێرشیان كردە سەر ھێزەكانی عێراق، بەڵام ھێرشەكەیان تێكشكێندرا و 9 تەرمی داعش لەبەر دەستی ھێزە عێراقییەكاندا جێماون.
رائید ئەمین شوانی، ئەفسەر لە فیرقەی 15 سوپای عێراق بە كوردستان24ی راگەیاند: "كاتژمێر 4 و نیوی به‌ره‌به‌یان ئه‌مڕۆ چەكدارانی داعش له گوندی عۆسه‌جهوە بە دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو هێرشیان كردە سه‌رهێزه‌كانمان لە گوندی ئەلبواوی دیرباز، له‌لایه‌ن هێزه‌كانمان له فیرقه‌ی 15 به‌ربه‌چیان درایه‌وه توانیان 9 ته‌رمیان بئ به‌جێبھێڵن".
ئاماژەی بەوەشدا فڕۆكەكانی ھاوپەیمانان ھاوكاریان كردوون لە تێكشكاندنی ئەو ھێرشەی داعش و دوای لە 7 كاتژمێر كۆتایی بە شەڕەكە ھاتوو و ھێرشەكە بە تەواوی داعش تێكشكێنرا.