ئه‌مریكا: یه‌په‌گه و په‌كه‌كه جیاوازن
K24 – هه‌ولێر:
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند" جیاوازییەکی روون و ئاشکرا لەنێوان پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) هه‌یه، له‌وباره‌یه‌وه هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌یان ئاشكرا كردووه، كه ھەموو ھاوکارییەکی تورکیا دەکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەکەکە، به‌ڵام یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) به تیرۆریست نازانن..
مارك تۆنەر، یاریدەدەری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" وڵاته‌كه‌ی بەھیچ شێوەیەک "یەپەگە" وه‌ك رێکخراوێکی تیرۆرستی نابینێت، بەڵام پارتی كرێكارانی كوردستان "پەکەکە" رێکخراوێکی تیرۆرستییە و بۆ بەڕەنگاربوونەوەی پەکەکە، هه‌موو هاوكارییه‌كی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌كه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه زیاتر له‌وباره‌یه‌وه قسه‌یكرد و گوتی" یه‌په‌گه له ڕۆژئاوای كوردستان له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی داعشدا هاوكاری ئه‌مریكایه و شان به‌شانی ژماره‌یه‌كی دیكه له‌و گروپانه‌ی له سوریا دژی داعش ده‌جه‌نگن "یه‌په‌گه" ش هاوكاره له‌و پرۆسه‌یه‌دا.
مارك تۆنه‌ر ئه‌وه‌شی گوت" كه له‌باره‌ی نیگه‌رانییه‌كانی توركیا به‌رامبه‌ر "یه‌په‌گه" و " په‌كه‌كه" قسه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا كردووه و بۆچوونه‌كانی ئه‌مریكامان له‌وباره‌یه‌وه به به‌رپرسانی "ئه‌نقه‌ره" گوتووه.