سوپای عێراق سه‌نته‌ری شاره‌كان بۆ هێزه‌كانی ناوخۆ چۆڵده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سوپا عێراق له سه‌نته‌ری شاره‌كان ده‌كشێنه‌وه و دۆسیه‌ی ئه‌منی راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (26ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی رایگه‌یاند، هێزه‌كانی سوپا له سه‌نته‌ری شاره‌كان ده‌ستیان به كشانه‌وه كردووه و له كاتێكی نزیكدا دۆسیه‌ی ئه‌منی شاره‌كان به‌ته‌واوه‌تی راده‌ستی هێزه‌كانیان ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمیی عێراقی، لیوا سه‌عد معه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندن له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، رایگه‌یاندووه، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، خشته‌یه‌كیان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌منی سه‌نته‌ری شاره‌كان ئاماده‌كردووه و به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ش هێزه‌كانی سوپا له ناوه‌ندی شاره‌كان ده‌ستیان به كشانه‌وه‌كردووه.
له چه‌ند ساڵی رابردوو، به‌هۆی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دانیشتووانی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری و هه‌ژاری، كه بووه‌هۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی، سوپای عێراق چووه ناو سه‌نته‌ری شاره‌كانه‌وه به ئامانجی سه‌پاندنی هێز بۆ رێگریكردن له ته‌شه‌نه‌كردنی هێز و پاراستنی سه‌قامگیری.
هه‌روه‌ها یه‌كێك له خاڵه‌كانی كارنامه‌ی كابینه‌كه‌ی سوودانی، ئاماژه به كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی سوپای عێراق و هێزه چه‌كداره‌كانی دیكه‌ی كردووه‌ته‌وه له سه‌نته‌ری شاره‌كان، به پارێزگای كه‌ركووكیشه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ده‌بێت دۆسییه‌ی ئه‌منی راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بكرێت.