12 وەزیری عێراق دەستگیر دەكرێن

"بڕیاری راگرتن بۆ 6 کەسی دیكەی پلە تایبەت دەرکراوە"

K24 - ھەولێر

دەستەی نەزاهەی عێراق ئاشکرایکرد بڕیاری دەستگیرکردن بۆ 12 وەزیری دیكە دەرکراوە کە هەندێکیان وەزیری کابینەی ئێستای حکوومەتن.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا حەسەن یاسری سەرۆکی دەستەی نەزاهەی عێراق رایگەیاند: " 12 وەزیری دیكە لە گەندەڵییەوە تێوە گلاون و بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە کە وەزیری تێدایە لە کابینەی ئێستای حکوومەتی عێراقدایە جگە لەوەش بڕیاری راگرتن بۆ 6 کەسی دیكەی پلە تایبەت دەرکراوە.

سەرۆکی دەستەی نەزاهەی عێراق راشیگەیاند: "لەنیوە یەکەمی ئەمساڵدا بڕیار لەبارەی 900 دۆسییەی دیكەوە دراوە کە لەنێویاندا چوار وەزارەت و 20 پلە تایبەت و 2 بەڕێوەبەری گشتی تێدایە.