کەشناسی رەوشی کەشوهەوای راگەیاند

بارانبارین
بارانبارین

K24 – هەولێر

ئەو شەپۆلە بارانبارینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردسانی گرتبووەوە کۆتاییهاتووە، بەڵام بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ لە هەندێک ناوچەی شاخاویی ئەگەری تاوە باران هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کاریگەرى ئەم شەپۆلەى  رووى لە ناوچەکە کردبوو کۆتاییهات. ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەوری دەبێت لە زۆربەى ناوچەکان، لە ناوچە شاخاوییەکان  بەرزەکان ئەگەرى تاوە بارانى دەبێت لە هەندێک کاتدا.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتی، هەندێک ناوچەى شاخاویى ئەگەرى نمە بارانى کەمى دەبێت لەگەڵ دروستبوونى تەم.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 19 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 17 پلەى سیلیزى

دهۆک :  17 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 20 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە:  20 پلەى سیلیزى

زاخۆ :  19 پلەى سیلیزى

سۆران:  18 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  23 پلەى سیلیزى