سوودانی: به‌شێك له پاره دزراوه‌كانی عێراقمان گه‌ڕانده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌شێك له پاره دزراوه‌كانی عێراقی راگه‌یاند.
سوودانی، له ده‌سته راست و ده‌سته چه‌پی خۆیدا بڕێكی زۆری ئه‌و پاره‌یه‌ی پیشاندا، كه له ده‌ره‌وه گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه, كة بڕێكی به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و بڕێكیی زۆریشی به دیناری عێراقییه.
روونیشیكرده‌وه، له قۆناغی یه‌كه‌مدا 182 ملیار دیناری ده‌سته‌ی باج گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه، كه پێشتر به چوار قۆناغ بڕیی زیاتر له 3.7 ترلیۆن دینار له‌لایه‌ن پێنج كۆمپانیاوه وه‌رگیراوه.
له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق روونیكرده‌وه، ئه‌و بڕه پاره‌یه به چوار قۆناغ راكێشراوه كه كۆی گشتی ده‌گاته 3.7 ترلیۆن دینار له‌سه‌ر هه‌ژماری بانكی ده‌سته‌ی گشتی باج.
سوودانی تۆمه‌تباری یه‌كه‌می ئاشكراكرد به‌ناوی (نور زوهه‌یر جاسم) كه خاوه‌نی هه‌ردوو كۆمپانیای (القانت و المبدعون)ـه و له‌ڕێگه‌ی 114 چه‌كی بانكییه‌وه، بڕی زیاتر له 1.6 ترلیۆن دیناری وه‌رگرتووه.
له‌وباره‌یه‌وه، سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، دوای ده‌ستگیركردن و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ناوبراو، دانی به وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه داناوه و له داگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رخ، رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ كراوه به كه‌فاله‌ت ئازادبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ئه‌و بڕه پاره‌یه بگه‌ڕێنێته‌وه.
زیاتر گوتیشی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌رگیراوه له شوێنی نایابی به‌غدای پایته‌خت له عه‌قاراتدا خه‌رجكراوه، مۆڵه‌تدراوه ئه‌و موڵكانه بفرۆشرێت بۆئه‌وه‌ی پاره‌كه بگه‌رێندرێته‌وه گه‌نجیه‌نه‌ی ده‌وڵه‌ت.
سه‌باره‌ت به تۆمه‌تباری دووه‌م، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، خاوه‌نی كۆمپانیای (بادیة المساء) كه خاوه‌نكه‌ی ناوی (عه‌بدولره‌حمان ئه‌حمه‌د ئیبراهیم)ـه، له‌رێگه‌ی 37 چه‌كی بانكییه‌وه بڕی 624 ملیار دیناری له‌رێگه‌ی كه‌سێك به‌ناوی (عه‌بدولمه‌هدی توفیق مه‌هدی)ـیه‌وه وه‌رگرتووه، به‌ڵام به‌هۆی راكردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، تاوه‌كو ئێستا خاوه‌نی ئه‌و كۆمپانیایه ده‌ستگیرنه‌كراوه.
تۆمه‌تباری سێیه‌میش، به‌ناوی (قاسم محه‌ممه‌د) كه خاوه‌نی كۆمپانیای (الحوت الأحدب)ـه له‌ڕێگه‌ی 66 چه‌كی بانكییه‌وه، بڕی 988 ملیار دیناری له‌ڕێگه‌ی له‌رێگه‌ی كه‌سێك به‌ناوی (عه‌بدولمه‌هدی توفیق مه‌هدی)ـیه‌وه وه‌رگرتووه.
هه‌روه‌ها تۆمه‌تباری چواره‌م به‌ناوی حوسێن كاوه عه‌بدولقادر) كه خاوه‌نی كۆمپانیای (ریاح بغداد)ـه له‌ڕێگه‌ی 45 چه‌كی بانكییه‌وه بڕی 607 ملیار دیناری وه‌رگرتووه، سوودانی روونیكرده‌وه، ئه‌و تۆمه‌تباره ئێستا له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیركراوه.
سه‌باره‌ت به چاكسازییه‌كانی كابینه‌كه‌ی، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، له شه‌ڕی گه‌نده‌ڵی به‌رده‌وامده‌بن و جه‌خت له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كان ده‌كه‌نه‌وه له‌بری ته‌نها ده‌ستگیركردنی تاوانبارن.
سوودانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، خۆیان به به‌رپرسیار ده‌زانن له به‌رامبه‌ر خه‌ڵك و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و گوتیشی، له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه له په‌یوه‌ندیدان بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی تۆمه‌تباره هه‌ڵاتووه‌كان و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و پاره دزراوانه‌ی براونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
له‌باره‌ی نمایشكردنی پاره دزراوه‌كانیش له كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه، سوودانی باسی له نه‌بوونی متمانه‌كرد له‌لایه‌ن هاووڵاتیان و گوتی، به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ی دروستكراوه هاووڵاتییان متمانه‌یان لاوازبووه به راگه‌یاندنی ته‌نها ژماره‌كان، بۆیه ویستمان به‌شێك له ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانمان بۆ گێڕانه‌وه‌ی پاره‌دزراوه‌كان لێره‌دا نمایش بكه‌ین.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، سوودانی به‌رده‌وامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی دووپاتكرده‌وه و گوتی، هه‌موو ئه‌وانه‌ی هاوكاربوونه له راكێشانی ئه‌و پاره‌یه له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایانه‌وه، ده‌ستگیرده‌كرێن و به‌سزای خۆیان ده‌گه‌یه‌ندرێن.