بهریتانیا.. ئهو قاچاخچییهی بووه هۆی خنكانی 27 پهنابهر دهستگیركرا
K24 - ههولێر:
پۆلیسی بەریتانیا یەکێک لەو قاچاخچیانەی دەستگیرکرد کە ساڵی رابردوو لە رێگەی ئاوی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا بووە هۆی خنکانی 27 پەنابەر کە زۆربەیان کورد بوون.
ئاژانسی تاوانی نیشتمانی بەریتانیا رایگەیاند، هەرێم ئەحمەد ئەبوبەکرتەمەنی 32 ساڵ لە چێڵتنهام لە باشووری رۆژئاوای ئینگلاند دەستگیرکردووە.
دەستگیرکراوەکە یەکێکە لەو قاچاخچیانەی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو ژمارەیەک پەنابەری لەرێگەی بەلەمێکی بچووکی ماسیگرتنەوە لە فەرەنساوە بەرێگەی کەناڵی ئینگلیز رەوانەی بەریتانیا کرد و بەهۆیەوە 27 کەس گیانی لەدەستدا.
ئەوانەی لەناو بەلەمەکەدا بوون زۆربەیان خهڵكی کوردی رۆژهەڵات بوون و زۆربەشیان ژن و منداڵ بوون. خنکانی ئەو هاووڵاتیيە کوردانە دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
بەریتانیا و فەرەنسا بریاریاندا رێکارەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورە ئاوییەکانی نێوانیان توندتربکەن.