سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق: ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك كۆماری عێراق، له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، له كۆشكی سه‌لام كۆبوونه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆی گشتیی پرسه سیاسی و ئابووری و ئه‌منیییه‌كانی وڵات و چۆنێتی پشتیوانیكردنی حكومه‌ت له جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی كابینه‌كه تاوتوێ كراون.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه دوێنێ پێنجشه‌ممه (1ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)، به‌ڕێوه‌چوو، جه‌خت له‌سه‌ر بایه‌خ و گرنگی یه‌كخستنی گوتاری سیاسیی له هه‌ردوو ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌ر سێ لایه‌ن جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه، پێویسته هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.