پلاسخارت و باڵیۆزی ئێران له‌عێراق كۆبوونه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
جێنین پلاسخارت نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق و محه‌ممه‌د كازم ئالسادق باڵیۆزی ئێران له‌عێراق، سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراق و ناوچه‌كه و پشتیوانیان بۆ حكومه‌تی نوێی عێراق دووپاتكرده‌وه.
له‌دیداره‌كه‌یاندا، پشتیوانی خۆیان بۆ حكومه‌تی عێراق و سه‌قامگیری ئه‌منی و رۆڵ و پێگه‌ی عێراق له گفتوگۆ هه‌رێمییه‌كان كرده‌وه و پلاسخارت په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئێرانی به ئه‌رێنی داناوه و داوای به‌رده‌وامی هاوكارییه‌كانی هه‌ردوو وڵات كردووه.
هاوكات ئالسادق سه‌ردانه‌كه‌ی سوودانی بۆ تاران به گرنگ و پێویست ناوبرد و داوای له پلاسخارت كرد له‌پشتیوانی زیاتری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ حكومه‌تی عێراق و باشتركردنی دۆخی ئه‌منی و هه‌رێمییه‌كاندا رۆڵی هه‌بێت.
رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆككۆماری عێراقه‌وه محه‌ممه‌د شیاع سوودانی راسپێردرا بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و رۆژی (27ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، به ئاماده‌بوونی (253) په‌رله‌مانتار، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌ی به كارنامه و 21 وه‌زیری كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌خشی.