باوكی پۆگبا یانه‌یه‌كی باش بۆ كوڕه‌كه‌ی ده‌ستنیشان ده‌كات
باوكی پۆگبا له لێدوانێكدا ئامۆژگاری كوڕه‌كه‌ی ده‌كات كه نه‌چێته یانه‌ی بارسێلۆنا و په‌یوه‌ندی به بی بی سی ـیه‌كه‌ی ریال مه‌دریده‌وه بكات.
فاسۆ ئه‌نتۆنی پۆگبا، كه باوكی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یوڤێنتۆس (پۆڵ پۆگبا)ـیه، له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا بڵاو بۆته‌وه، ده‌ڵێت: من خاوه‌نی 3 كوڕم، پێشتر هه‌رسێكیانم له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا بۆ فێرگه‌ی وه‌رزشی بردن، به‌ڵام ته‌نیا پۆگبا به باشی په‌ره‌ی به ئاست و تواناكانی خۆیدا، ئێستاش له چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌روووپاوه خوازبێنی كراوه، كه دیارترینیان دوو یانه گه‌وره‌كه‌ی ئیسپانیا و یانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد و چێڵسین.
باوكی ده‌شڵێت: له ڕاستیدا كوڕه‌كه‌م زیاتر چاوی له‌سه‌ر بارسێلۆنایه، به‌ڵام پێموایه دوای نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نێیمار زه‌حمه‌ته بتوانێت ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ی پێ بدرێت، چونكه ئه‌م تیپه پڕیه‌تی له ئه‌ستێره و زه‌حمه‌ته بتوانێت شوێنی خۆی بكاته‌وه.
باوكی پۆگبا، گوتیشی: من و خانه‌واده‌كه‌مان به‌گشتی حه‌زمان لێیه پۆگبا په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریال مه‌درید بكات و له پاڵ بی بی سی ـیه‌كه یاریی بكات.
ده‌شڵێت: ئێمه بڕیاری كۆتاییمانداوه و حه‌ز ده‌كه‌ین پۆگبا له لالیگا یاریی بكات، چونكه خولێكی به‌هێزه و یاریزانی هاوشێوه‌ی مێسی و كریستیانۆی لێیه و دنیا چاوی خستۆته سه‌ر ئه‌م خوله.
پۆگبای ته‌مه‌ن 23 ساڵان، له هاوینی 2012 له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتده‌وه بۆ یانه‌ی خانمه پیره‌كه گواسترایه‌وه و، دوو وه‌رزیشه له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤێنتۆس باشترین ئاست پێشكه‌ش ده‌كات و یه‌كێكه له‌و ناوه‌ڕاستكارانه‌ی كه سه‌رنجی زۆربه‌ی یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپای ڕاكێشاوه.