په‌رله‌مانتارێكی پارتی: به‌هۆی ئه‌نجامدانی كاری نایاساییه‌وه بودجه‌ی دژه تیرۆری سلێمانی بڕدراوه

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرایده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دژه تیرۆری سلێمانی وه‌ك ده‌زگایه‌كی داپلۆسێنه‌ر له سلێمانی مامه‌ڵه‌ده‌كات، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بودجه‌ی بڕاوه.
شوان كه‌ریم زراری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، دژه تیرۆری سلێمانی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ بنه‌ما یاساییه‌كان و دوور له رێكاره په‌یڕه‌وكراوه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له سنووری سلێمانیدا مامه‌ڵه‌ده‌كات ، به‌جۆرێك چه‌ندین كاری نایاسایی و دهستوهردانانیان له كاروباری بازرگانان، وه‌به‌رهێنان، شاره‌وانی و ده‌روازه سنوورییه‌كان كردووه.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی هه‌یینی (7ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له گه‌ڕه‌كی سه‌ربه‌ستی شاری هه‌ولێر له‌رێگه‌ی بۆمبی لكێندراوه‌وه ئۆتۆمبێلی هاوكار عه‌بدوڵڵا ره‌سووڵ، ئه‌فسه‌ری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ته‌قێندرایه‌وه، به‌وهۆیه‌وه ناوبراو گیانی له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سوكاری دیكه‌ی برینداربوون.
له رۆژی (12ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)یش ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌و رووداوه‌ی بۆ رای گشتی ئاشكراكرد و كه ده‌ستگیركردنی شه‌ش تۆمه‌تبار له‌خۆگرتبوو، له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش دانیاننا كه ئه‌و كرده‌وه‌یه‌یان له‌لایه‌ن تیمێكی دژه تیرۆری سلێمانی به فه‌رمانی راسته‌وخۆی وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی، به‌رپرسی دژه تیرۆری سلێمانی و كارزان محه‌مه‌د ره‌شید، به‌رپرسی هه‌واڵگری دژه تیرۆری سلێمانی ئه‌نجامدراوه.
هه‌رچه‌نده له چه‌ندین ده‌رفه‌تی جیاوازدا، به‌رپرسانی باڵای پارتی دووپاتیانكردووه‌ته‌وه، بابه‌تی تیرۆركردنی هاوكار جاف، پرسێكی یاساییه و پێویسته داواكراوه‌كان راده‌ستی یاسا بكرێن و ئه‌وان هیچ لایه‌نێكی سیاسی بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و رووداوه تیرۆریستییه تۆمهتبارناكهن، به‌ڵام لایه‌نی یه‌كێتی ئه‌و پرسه‌ی بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی له‌گه‌ڵ پارتی كردووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه تیمی یه‌كێتی له حكومه‌ت به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران نه‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌كانی دژه تیرۆری سلێمانی، شوان كه‌ریم زراری گوتی، "خه‌ڵكی سنووری سلێمانی به‌هۆی ئه‌و ده‌زگایه‌وه ترسێكی زۆریان له‌سه‌ر ژیانی خۆیان هه‌یه و كاتێك ئۆتۆمبێله‌كانی دژه تیرۆری سلێمانی ده‌بنین، واده‌زانن ده‌زگای ئه‌منی سه‌رده‌ی رژێمی پێشوون و خۆیان لێ به‌دوورده‌گرن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، به‌هۆی مامه‌ڵه‌ی ئه‌و ده‌زگایه‌وه، زۆربه‌ی هاووڵاتییانی سلێمانی هه‌ست به ئاسووده‌یی ناكه‌ن و ناتوانن له ناوچه‌كانی خۆیان وه‌به‌رهێنان ئه‌نجامبده‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی ئازادانه كاری بازرگانی بكه‌ن، بۆیه ناچارن روو له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
هه‌رچه‌نده كوردستان24 په‌یوه‌ندی به چه‌ندین به‌رپرس و په‌رله‌مانتاری یه‌كێتییه‌وه كرد، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوون له‌وباریه‌وه هیچ قسه‌یه‌ك بكه‌ن.