رۆبێرت مالی: ئامانجی ئیداره‌ی بایدن رێگریكردنه لەوەی ئێران درۆن و چەک بۆ رووسیا نه‌نێرێت
K24 - هه‌ولێر:
رۆبێرت مالی نوێنەری تایبەتی ئەمه‌ریکا بۆ ئێران رایگەیاند، ئیدارەی بایدن چاوی لەسەر خۆپیشاندانەکانی ناوخۆی ئێران و بابەتی هەناردەی چەکە بۆ رووسیا.
پێشتر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆكرانیا ئه‌وه‌یان راگه‌یاندبوو، رووسیا له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی شاهد 136ـی ئێرانییه‌وه، ژماره‌یه‌ك هێرشیكردووه‌ته سه‌ر چه‌ند ئامانجێك له ئۆكرانیا، كه له بێلارووسیاوه هێرشه‌كان ئه‌نجامدرابوون، له‌به‌رامبه‌ردا تاران و مۆسكۆ ئه‌مه‌یان ره‌تكرده‌وه.
مالی، دووپاتیكرده‌وه، ئێستا ئیدارەی بایدن ئامانجی ئەوەیە رێگری بکات لەوەی ئێران بەردەوام بێت لە ناردنی درۆن و چەک بۆ رووسیا.
میخائیلۆ بۆدۆلیاك راوێژكار له نووسینگه‌ی ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی پێشتر رایگه‌یاندبوو، بۆ وێرانكردنی ژێرخانی ژیان و سه‌ربازی ئۆكرانیا، ئێران 2400 درۆن و راهێنه‌رانی سوپاسی پاسدارانی بۆ رووسیا ناردووه.
له 24ی شوباتی رابردوودا، شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا ده‌ستیپێكرد و به هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ژماره‌یه‌ك سزای دارایی، ئابووری و سیاسی‌یان به‌سه‌ر رووسیادا سه‌پاند.
وێڕای ئه‌وه‌ی پتر له 10 ملیۆن ئۆكرانی ئاواره‌ی پۆڵه‌ندا و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپا بوون و تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.