بالۆتێلی هه‌ڕه‌شه له مێسی و كریستیانۆ ده‌كات
بالۆتێلی له دیمانه‌یه‌كدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه كار بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی بالۆن دۆر ده‌كات و ده‌شڵێت: ده‌زانم زۆر كه‌س به‌م قسه‌یه‌ی من پێده‌كه‌نێت، به‌ڵام له داهاتوو وڵامم بۆیان ده‌بێت.
مارلۆ بالۆتێلی له دیمانه‌یكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی Corriere della Seraـی ئیتاڵیا ده‌ڵێت: ئه‌م بالۆتێلییه‌ی ئێستا شایسته‌ی ئه‌وه نییه له ریزی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا یاریی بكات، چونكه كۆنتی ئه‌م باڵۆتیلیه‌ی ئێستای ناوێت و هی پێشووتری ده‌وێت.
بالۆتێلی راشیگه‌یاند كه ئه‌و له دوو وه‌رزی رابردوو ئاستی جه‌سته‌یی خراپ بووه و دانی به‌وه‌ش دانا كه هه‌ڵه‌ی زۆریشی كردووه، به‌ڵام به‌ڵێن ده‌دات به باشترین ئاست بگه‌ڕێته‌وه، گوتیشی: ئێستا گۆڕانكاری زۆر به‌سه‌ر مندا هاتووه و ئه‌زموونێكی زۆرم له رابردووی خۆم وه‌رگرتووه.
بالۆتێلی ته‌مه‌ن 25 ساڵ ده‌شڵێت: من له ژیانی وه‌رزشی خۆم بێهیوا نه‌بووم و ده‌رفه‌تی زۆرم له پێش ماوه و ده‌مه‌وێت له داهاتوودا خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری تایبه‌ت به باشترین یاریزانی جیهان ببمه‌وه.
بالۆتێلی به ڕه‌سه‌ن خه‌ڵكی وڵاتی غانایه، به‌ڵام له شاری پالێرمۆی ئیتاڵیا له دایك بووه، پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی ئینته‌ر میلان و مانچێسته‌ر سیتی كردووه، له دوو وه‌رزی رابردووش به‌شێوه‌ی خواستن له یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌وه بۆ یانه‌ی ئه‌ی سی میلان گواستراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاستێكی خراپی پێشكه‌ش كردووه و ئێستاش په‌یوه‌ندی به كه‌مپی مه‌شق و راهێنانه‌كانی یانه‌ی لیڤه‌رپوول كردۆته‌وه، به‌ڵام پیشبینی ئه‌وه ده‌كرێت یۆرگن كلوبی راهێنه‌ری ریدز ئه‌م یاریزانه‌ی قبوڵ نه‌بێت و ده‌ستبه‌رداری بێت.