توركیا ده‌ستگیركردنی 13 چه‌كداری داعش راده‌گه‌یێنێت
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایده‌گه‌یێنێت، توانیویانه 13 چه‌كداری داعش و پێنج چه‌كداری یه‌په‌گه له سووریا ده‌ستگیربكه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (4ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)، وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له ناوچه‌كانی (جه‌رابلوس و ئه‌لباب)ـی سووریا توانیویانه 13 چه‌كداری داعش ده‌ستگیربكه‌ن. ئاماژه به‌وه‌شدراوه، یه‌كێك له ده‌ستگیركراوه‌كان، ئه‌میری دارایی داعش بووه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوكه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا پێنج چه‌كداری یه‌په‌گه‌ش ده‌ستگیركراون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، رۆژی چوارشه‌ممه (30ـی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2022)، رێكخراوی داعش له تۆمارێكی ده‌نگیدا رایگه‌یاند، "ئه‌بولحه‌سه‌ن ئه‌لقوڕه‌یشی"، كه‌سی یه‌كه‌می داعش كوژراوه.
سه‌باره‌ت به چۆنێتی و ورده‌كاری كوژرانی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی، داعش هیچ زانیارییه‌كی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
گوته‌بێژێك به ناوی داعشه‌وه، له تۆمارێكی ده‌نگیدا، ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد، كه رێكخراوه‌كه‌یان به‌یعه‌تی داوه‌ته "ئه‌بولحسێن ئه‌لحسێنی" وه‌ك خه‌لیفه‌ی نوێی داعش.