چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی زێلكان كرا
K24 – هه‌ولێر:
جارێكی دیكه بنكه‌ی سه‌ربازی زێلكانی سوپای توركیا، به مووشه‌ك هێرشیكرایه سه‌ر.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شاری موسڵ رایگه‌یاند، بنكه‌ی سه‌ربازی زێلكانی سوپای توركیا به چه‌ند مووشه‌كێك هێرشی كراوه‌ته سه‌ر.
بنكه‌ی سه‌ربازی زێلكان، ده‌كه‌وێته باكووری شاری مووسڵ و هێزه‌كانی سوپای توركیای تێدا جێگیر كراون.
دوێنێش به مووشه‌ك هێرشكرایه‌سه‌ر ئه‌و بنكه سه‌ربازییه و گرووپی چه‌كداری "ئه‌حرار ئه‌لعێراق" به‌رپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی گرته‌ئه‌ستۆ.