ماکرۆن: دەبێت نیگەرانییەکانی رووسیا بەهێند وەربگیرێن
K24 – ههولێر:
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆكکۆماری فەرەنسا، ئاشکرایکرد، بەمەستی کۆتاییهێنان بە جەنگی رووسیا لە ئۆکرانیا، پێویسته گفتوگۆ و دانوستان بێتە ئاراوە و نیگەرانییەکانی رووسیاش بەهێند وەربگیرێن.
ماکرۆن، لە میانەی لێدوانێکیدا بۆ کەناڵەکانی TF1 و LCI، باسی لەوە کرد، پێویستە نیگەرانییەکانی رووسیا بەهێند وەربگیرێن.
سەرۆكکۆماری فەرەنسا، لە درێژەی گوتەکانیدا ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی رووسیا ، رازی بێت بە کۆتاییهێنان بە جەنگ، پێویستە وڵاتانی رۆژئاوا بیر لەوە بکەنەوە کە چۆن چارەسەر بۆ نیگەرانییە ئەمنییەکانی رووسیا بدۆزنەوە.
لە لایەکی دیكەوە ماکرۆن جەختی لەوە کردەوە، بڕیاردان لەسەر مەرجە سیاسییەکان، پەیوەستە بە بەرپرسانی ئۆکرانیاوە.
ماکرۆن، بهر له چەند رۆژێک یەکەم سەردانی فەرمی بۆ واشنتۆن لە قۆناغی سەرۆکایەتی جۆ بایدندا ئەنجامدا و لە یەکی کانوونی یەکەمدا لەگەڵ بایدن، کۆبووەوە.
جهنگی ئۆكرانیا له 24ی شوباتی رابردوو دهستیپێكرد و به هۆیهوه پتر له 10 ملیۆن ئۆكرانی ئاوارهبوون و به ههزاران سهربازی ئۆكرانیا و رووسیاش كوژران.