ئێران وه‌ڵامی ره‌خنه‌ی خۆرئاواییه‌كان ده‌داته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ڵامی ره‌خنه‌ی وڵاتانی خۆرئاوای دایه‌وه و داوایكرد، چیدیكه هانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له ئێران نه‌ده‌ن.
له رێی هه‌ژماری خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (9ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، ئیدی به‌سه میوانداری و پشتیوانی و هانی "تیرۆریستان" مه‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كاندا، ئێران ئه‌وپه‌ڕی دانبه‌خۆداگرتنی په‌یڕه‌و كردووه، به پێچه‌وانه‌ی وڵاته خۆرئاواییه‌كانه‌وه، كه شكۆی خۆپیشانده‌رانیان ده‌شكێنن و به توندی سه‌ركوتیان ده‌كه‌ن. ئێمه رێگه‌ی زۆر گونجاو و نه‌رممان به‌رامبه‌ر به كرده‌وه گێره‌شێوێنییه‌كان به‌كارهێناوه".
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: "ئاسایشی نیشتمانی ئێران هێڵی سووره، هیچ چاوپۆشی و لێبورده‌ییه‌ك به‌رامبه‌ر به هێرشی چه‌كداری و گێره‌شێوێنی نانوێنین، ته‌نانه‌ت به‌رامبه‌ر به‌و وڵاته خۆرئاوایانه‌ش، كه ده‌رفه‌تیان بۆ هه‌ڵكه‌وتووه گوتاریان له دژی ئێران دووڕووانه یه‌ك بخه‌ن".
سه‌رچاوه: ئیرنا