مۆسكۆ و واشنتن هه‌ماهه‌نگى وڵاته‌كانيان بۆ شه‌ڕى سووريا ده‌خه‌نه به‌ر باس
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا رايگه‌ياند، وه‌زيرى ده‌ره‌وه سێرگى لاڤرۆڤ، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنييدا له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مريكاييه‌كه‌ى جۆن كيرى ره‌وشى سوورياى تاوتوێكردووه.
له راگه‌يه‌ندراوێكدا كه ئاژانسى رۆيته‌رز بڵاويكردووه‌ته‌وه، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا روونيكردووه‌ته‌وه، هه‌ردوولا شيمانه‌ى هاوكارى دوو لايه‌نه‌ى ئه‌مريكا و رووسيايان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گرووپ و ميليشيا تيرۆريستييه‌كانى سووريا خستووه‌ته‌به‌ر باس.
رووسيا له ئه‌يلولى ساڵى رابردووه‌وه به شێوه‌يه‌كى راسته‌وخۆ ده‌ست له كاروبارى سووريا وه‌رده‌دات و به فڕۆكه بۆردومانى نه‌يارانى ئه‌سه‌د ده‌كات.
هاوكات ده‌يان راوێژكارى سه‌ربازى رووسيا له ريزى هێزه‌كانى ئه‌سه‌ددان بۆ ئه‌وه‌ى راوێژى سه‌ربازى پێشكه‌ش به سوپاى ئه‌سه‌د بكه‌ن.
هه‌ردوو لايه‌نى مۆسكۆ و واشنتن سه‌باره‌ت به ليستى گرووپ و رێكخراوه‌كانى سووريا هاوڕا نيين و رووسيا سه‌رجه‌م گرووپه چه‌كدارييه‌كان جگه له هێزه‌كانى ناو به‌ره‌ى سوورياى ديموكراتى به تيرۆريست وه‌سفده‌كات و ئه‌مريكاش پشتيوانى له ژماره‌يه‌ك گرووپى چه‌كدارى وه‌ك سوپاى سوورياى ئازاد ده‌كات.