وه‌زیری نه‌وتی عێراق: چین گه‌وره‌ترین هاورده‌كاری نه‌وتی عێراقه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، چین گه‌وره‌ترین هاورده‌كاری نه‌وتی عێراقه و هه‌وڵ ده‌ده‌ن له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا هاوكاری نێوان په‌كین و به‌غدا فراوانتر بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (9ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق كه له چوارچێوه‌ی شاندێكدا به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ به‌شداریكردن له لووتكه‌ی عه‌ره‌بی – چینی له ریازی پایته‌ختی سعوودیه‌ن، رایگه‌یاند، كابینه‌كه‌یان هه‌وڵ ده‌دات په‌یوه‌ندییه‌كی هاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌كدا هه‌بێت.
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، عێراق پابه‌نده به هاوكاری و په‌یوه‌ندی به‌هێز له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وڵاتانی چین، ئه‌مه‌ریكا، وڵاتانی دراوسێ، وڵاتانی عه‌ره‌بی و ته‌واوی وڵاتانی دیكه‌ی جیهان، له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنی ئابووری نیشتمانی و گه‌شه‌پێدان به كه‌رته‌كانی نه‌وت و وزه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری نه‌وتی عێراق روونیكرده‌وه، چین هێزێكی ئابووریی جیهانییه و ناكرێت حیسابی بۆ نه‌كرێت، یه‌كێكیشه له گه‌وره‌ترین به‌كار‌به‌رانی نه‌وتی عێراقه و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كانی له‌گه‌ڵ چین دووپاتكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 9ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و شی جی پینگ سه‌رۆكی چین، له ریازی پایته‌ختی سعوودیه كۆبوونه‌وه و تاووتوێی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و سوودوه‌رگرتنی عێراق له پێشكه‌وتنه‌كانی چین و به‌هێزكردنی شه‌راكه‌تی هاوبه‌ش كرا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، سه‌رۆكی چین دووپاتیكرده‌وه، له‌هه‌موو بواره‌كاندا پاڵپشتی عێراق ده‌كه‌ن و به‌تایبه‌ت سه‌قامگیری، سه‌روه‌ری و ئاسایش.