كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی جیهان: 103 ملیۆن په‌نابه‌ر له ته‌واوی جیهاندا به‌ربڵاون
K24 - هەولێر:
ئه‌مڕۆ ساڵیادی جاڕدانی مافه‌كانی مرۆڤه، كه بۆ یه‌كه‌مینجار له 10ـی كانوونی یه‌كه‌می 1948 له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م به‌نده‌كان راگه‌یه‌ندران، له‌وكاته‌دا دۆخی مرۆیی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا له‌وپه‌ڕی خراپیدایه، دوایین پێشێلكاریش، به تۆمه‌تی به‌شداری خۆپیشاندانه‌وه، فه‌رمانی له سێداره‌دانی موحسین شیكاری له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه جێبه‌جێكرا.
سیاسه‌تی جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی له سێداره‌دان له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئێرانه‌وه، هه‌روه‌ها ره‌وشی په‌نابه‌ران له كه‌مپه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران له ئێران، ده‌ریده‌خه‌ن واقعی مرۆیی له‌م ناوچانه له‌وپه‌ڕی خراپیدایه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی (ئه‌لحوڕه) كه پشتی به ئاماره‌كانی رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤی جیهانی به‌ستووه، له‌سه‌ره‌تا ئه‌مساڵه‌وه (2022)، نزیكه‌ی 580 منداڵ به‌هۆی توندوتیژییه‌كانه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ناوین كوژراون، واته هه‌فته‌ی ده منداڵ له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌كوژرێن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی جیهان بڵاویكرده‌وه، 103 ملیۆن په‌نابه‌ر له ته‌واوی جیهاندا به‌ربڵاون، حكومه‌ته‌كانی جیهان بڕی 1.13 ملیار دۆلاریان بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه ته‌رخانكردووه.
دروشمی ئه‌مساڵی رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤی جیهانی بریتییه له (پاراستنی شكۆی مرۆڤ، سه‌ربه‌خۆیی و دادپه‌روه‌ری)یه، به گوێره‌ی زانیارییه‌كی توێژه‌رانی بواری مافی مرۆڤ، ئه‌م درووشمانه له ئێستادا پێڕه‌وناكرێن.
له‌مباره‌یه‌وه رێكخراوی یونیسێف بڵاویكرووه‌ته‌وه، نزیكه‌ی 36.6 ملیۆن منداڵ له‌سه‌رانسه‌ری جیهان به‌هۆی شه‌ڕ و توندوتیژییه‌كانه‌وه ئاواره‌ن، كه به‌رزترین رێژه‌یه دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م تۆماركرابێت.
روونیشیكره‌وه، 13.7 ملیۆن منداڵیش داوای مافی په‌ناهه‌نده‌ییان له وڵاتان كردووه، هه‌روه‌ها 22.8 ملیۆن ئاواره‌ی ناوخۆیی له جیهاندا هه‌ن. ئه‌م ژمارانه پرسه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و كاره‌ساته سرووشتییه‌كان ناگرێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی بڵاویكرده‌وه، نزیكه‌ی 251 كه‌س له 6 مانگی سه‌ره‌تای ساڵی 2022 له ئێران له‌سێداره‌دراون، كه رێكخراوی ناوبراو دژی پرسی له سێداره‌دانه.