به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی ئه‌لقووش: سه‌ردانی نۆڤاك په‌یامی پشتیوانی بوو بۆ پێكه‌وه‌ژیان له هه‌رێمی كوردستاندا
K24 – هه‌ولێر:
لارا یوسف، به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی ئه‌لقوش، رایگه‌یاند، سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌نگاریا بۆ ئه‌لقووش په‌یامێكی گرنگ بوو بۆ منداڵانی ناوچه‌كه و ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته قوربانی ده‌ستی تیرۆر.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی هه‌نگاریا، كاتالین نۆڤاك له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێری پایته‌خت، سه‌ردانی شاره‌دێی ئه‌لقووشی كرد.
له‌و باره‌یه‌وه، لارا یوسف، به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی ئه‌لقووش گوتی: ئه‌و سه‌ردانه گرنگییه‌كی تایبه‌تی بۆ ناوچه‌كه هه‌یه و رۆڵی ده‌بێت له پته‌وتركردنی پێكه‌وه‌ژیان له ناوچه‌كه.
گوتیشی: ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی هاتووه‌ته‌دی به‌رهه‌می قوربانیدانی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌یه و ره‌نگدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
هه‌روه‌ها گوتی: سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌نگاریا ئاماژه‌یه‌كی روونه بۆ پشتگیریكردن له خه‌ڵكی دێرینی ناوچه‌كه و هه‌موو لایه‌ك هانده‌دات كه كۆچ نه‌كه‌ن و له زێدی خۆیان و له‌سه‌ر خاكی باپیرانی خۆیان بمێننه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، كاتالین نۆڤاك، زۆر خۆشحاڵ بوو به سه‌ردانه‌كه‌ی به تایبه‌تی ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و پێزانینی بۆ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو بۆ پاراستنی پێكهاته‌كان و ئه‌مه‌ش تێڕوانینی هه‌موو ئه‌و شانده بیانیانه‌یه كه روویان له ناوچه‌كه‌مان كردووه.