مۆندیالی 2022 بووهته مۆندیالی گۆڵپارێزهكان
مۆندیالی 2022ـی قهتهر جیاواز له سهرجهم مۆندیالهكانی دیكه زۆربهی چاوهكان لهسهر گۆڵپارێزهكانه، زۆرترین خهڵاتی پیاوی یارییهكان بووه بهشی گۆڵپارێزهكان، لهم راپۆرتهدا دیارترین ئهو گۆڵپارێزانه باس دهكهین كه رۆڵی كاریگهریان له مۆندیالی قهتهر بینیوه.
یاسین بۆنۆ گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی مەغریب بەشداريی لە چوار یاری کردووە سێ کلین شیتی هەبووە، تەنیا یەک گۆڵی لێ تۆمار کراوە، بۆنۆ پێنج بەرپەرچدانەوەی تۆپی هەبووە، لە سێ لێدانی یەکلا کەرەوە دوو لێدانی گەڕاندووەتەوە، کەمترین رێژەی گۆڵی بەراورد بە سەرجەم گۆڵپارێزەکانی دیکەی مۆندیال لێ تۆمار کراوە.
دۆمینیک لیڤاکۆڤیچی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی کرواتیا، لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بەشداری لە پێنج یاری کردووە، دوو کلین شیتی هەبووە، بیست بەرپەرچدانەوەی تۆپی هەبووە، سێ گۆڵی لێ تۆمار کراوە، لیڤاکۆڤیچ لە هەشت لێدانی یەکلا کەرەوە توانیویەتی چوار لێدان بگەڕێنێتەوە و هەڵبژاردەکەی لە دۆران رزگار کردووە.
ئیمیلیانۆ مارتینزی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا له سهرجهم یارییهكانی تانگۆ سەرەکی بووە، لە پێنج بەشداریکردنی دوو کلین شیتی هەبووە، سێ بەرپەرچدانەوەی تۆپی هەبووە، پێنج گۆلی لێ تۆمار کراوە، لە پێنج لێدانی یەکلاکەرەوە دوو لێدانی گەڕاندووەتەوە.
هۆگۆ لۆرێس کاپتن وگۆڵپارێزی فەرەنسا بەشداری لە جووار یاری هەڵبژاردەکەی لەم مۆندیالە کردووە، هیچ کلین شیتی نیە، چووار گۆلی لێ تۆمار کراوە، لە سێ پێناڵتی بەرپەرچی پێناڵتیەکی داوەتەوە،
جۆردان پیکفۆردی گۆڵپارێزی ئینگلاند لە پێنج یاری بەشداری کردووە سێ کلین شیتی هەبووە، حەفت بەرپەرچدانەوەی تۆپی هەبووە، چوار گۆلی لێ تۆمار کراوە، لێنداێکی پێناڵتی دژی جێبەجێکراوەو ئەمیش گۆل بووە،
ئاندرێس نۆپێرتی هۆلەندی بەشداری لە پێنج یاری کردووە، دوو کلین شیتی هەبووە، بەرپەرچی بیست تۆپی داوەتەوە، چوار گۆلی لێ تۆمار کراوەوەو لەپێنج لێدانی یەکلا کەرەوە سەرجەمیان گۆلبووە بەرپەرچی هیچ لێدانێکی نەداوەتەوە.