تۆپخانەکانی تورکیا دەوروبەری سنووری شارەدێی دێرەلوک بۆردومانده‌كه‌ن
K24 - هەولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاند، تۆپخانەکانی تورکیا دەوروبەری گوندەکانی شاره‌دێى دێره‌لووكى سه‌ر به قه‌زاى ئامێدى سنوورى پارێزگاى دهۆكیان بۆردومانكرد.
هه‌مان سه‌رچاوه راشیگه‌یاند، دوو رۆژە دەوروبەری گوندەکانی گوهەرز، بەلاڤا، بەرچی، سەرگەلی، سگێرێ و مێرستەکی سنووری پارێزگای دهۆك له‌لایه‌ن توركیا تۆپباران دەکرێن و كه بووه‌ته هۆی دروستكردنی ترس و دڵەڕاوکێی لەنێو دانیشتووانی گوندەکان.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه، ئەمە یەکەمجارە بەم نزیکییە دەوروبەری ئەم گوندانە تۆپباران دەکرێن.
رۆژی (2ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی توركیا له چیای ئاسۆس چه‌ند هاووڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی سنووره‌كه ده‌كه‌نه ئامانج، به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه‌وه دوو كه‌س شه‌هدیبوون و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
چیای ئاسۆس یه‌كێكه له چیا سه‌خته‌كان كه رووبه‌رێكی فراوانی هه‌یه، له شاره‌دێی قه‌ڵادزێوه ده‌ستپێده‌كات تا ده‌كاته گوندی گه‌ڵاڵه له سنووری شاره‌دێی ماوه‌ت.
سوپای تورکیا له 18ـی نیسانی 2022، له رێگه‌ی وشکانی و ئاسمانییه‌وه ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌ناوی "چنگ-قفڵ" بۆ سه‌ر بنکه و باره‌گاکانی په‌که‌که له ناوچه‌کانی زاپ، مه‌تین و ئاڤاشین ده‌ستپێکردووه.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگری تورکیا، تائێستا زیاتر له 90 سەربازی سوپای وڵاته‌كه‌ی لەو ئۆپەراسیۆنەدا کوژراون.