ئاگر له كه‌مپی به‌حركه كه‌وته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له كه‌مپی به‌حركه، مێردمنداڵێك گیانی له‌ده‌ستدا و پێنج كه‌ره‌ڤانه‌ش سووتاوه، كه ئه‌و كه‌مپی ئاواره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق له‌خۆده‌گرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (11ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، شه‌یما بایز، په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، به‌هۆی رووداوی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له كه‌مپی به‌حركه، مێردمنداڵێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ به‌ناوی (عه‌بدوڵڵا تائی) گیانی له‌ده‌ستدا كه خه‌ڵی شاری موسڵه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌هۆی خراپی دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی روویان له‌و كه‌مپه كردووه.
دانیشتووانی كه‌مپه‌كه به په‌امنێری كوردستان24ـیان راگه‌یاند، رووداوه‌كه به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه بووه و به‌هۆی نزیكی كه‌ره‌ڤانه‌كان له‌یه‌كتر و ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی لێی دروستكراوه، یارمه‌تیده‌ربووه له ته‌شه‌نه‌كردنی ئاگره‌كه بۆ كه‌ره‌ڤانه‌كانی دیكه.
په‌یامنێری كوردستان24 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای گه‌یشتنی تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی بۆ كه‌مپه‌كه، توانییان ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن، هه‌روه‌ها به‌هۆی مه‌ترسی له دووباره‌بوونه‌وه‌ی رووداوه‌كه، داوایان له دانیشتووانی كه‌مپه‌كه كردووه به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هۆكاره‌كانی خۆگه‌رمكردنه‌وه و به‌كارهێنانی كاره‌با بكه‌ن.
هه‌روه‌ها په‌یامنێری كوردستان24 له ناو كه‌مپی به‌حركه‌وه زانیارییه‌كانی ده‌گواسته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌گه‌ڵ باوكی ئه‌و مێردمنداڵه قسه‌ی كردووه، به‌ڵام به‌هۆی شڵه‌ژانی دۆخی ده‌روونییه‌وه له شۆكدایه و بۆ رێزگرتن له هه‌ستی خانه‌واده‌ی قوربانییه‌كه وه‌ك به‌شێك له ئیتیكی رۆژنامه‌وانی وێنه‌ی نه‌گرتووه،باسی له‌وه‌كرد، باوكی منداڵه‌كه پێی راگه‌یاندووه، سبه‌ی كوڕه‌كه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌بووه و له‌كاتی رووداوه‌كه سه‌رقاڵی خوێندن بووه، له‌وكاته‌شدا هاواری بۆ باوكی كردووه رزگاری بكات، به‌ڵام به‌هۆی چری ئاگر و دووكه‌ڵ نه‌یتوانیوه بچێته ئه‌و ژووره‌ی كه منداڵه‌كه‌ی لێبووه.
كه‌مپی به‌حركه كه ماوه‌ی نۆ ساڵه دروستكراوه، ده‌كه‌وێته باكووری رۆژئاوای شاری هه‌ولێر و نزیكه‌ی 1600 خێزانی ئاواره‌ی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقی له‌خۆگرتووه كه ژماره‌یان ده‌گاته زیاتر له چوار هه‌زار كه‌س، كه خه‌ڵكی ناوچه‌كانی موسڵ، ته‌له‌عفه‌ر، شنگال، سه‌لاحه‌ددین و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقن.