کەشناسی: لە هەندێک ناوچە بەفر دەبارێت

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت و لە هەندێک ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت بەدرێژایی کاتەکان، لەگەڵ بارانبارین لە تەواوى ناوچە جیاجیاکان، ئاستى دابارین مامناوەند دەبێت، هەندێک جار نمە بارانى پچر پچر دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان بارانى زیاتر دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفرێکی کەم دەبارێت، لە شەودا بارانبارین لەسەر سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە زیاتر دەبێت.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی کردووە، رۆژی چوارشەممە لە کاتەکانى بەیانى ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان و سنوورى پارێزگاى سلێمانى و بەشێک لە پارێزگاى هەڵەبجە ئاسمان هەورى تەواو دەبێت و نمە باران دەبارێت. 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی لە دواى نیوەرۆی رۆژی چوارشەممە کاریگەرى ئەم شەپۆلەی بارانبارینە کۆتایى دێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر:  15 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 13 پلەى سیلیزى

دهۆک :  14 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 18 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 13 پلەى سیلیزى

زاخۆ :  14 پلەى سیلیزى

سۆران:  9 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  19 پلەى سیلیزى