به‌غدا..شاندی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبوونەوە

شاندی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبوونەوە
شاندی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبوونەوە

K24 – هەولێر:

بۆ دۆزینەوە میکانیزمی کارکردنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، بە پشت بەستن بە دەستوور و کارنامەی نوێی حکومەته‌كه‌ی سوودانی، شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كۆبوونه‌وه‌.

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبێ بەشداری تیمی یەکێتی لە حکومەت، ماوەی سێ رۆژە لە بەغدایە خه‌ریكی چارەسەرکردنی پرسی بودجە و نەوتن.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ (سێشەممە 13ـی کانوونی یەکەمی 2022)، لە شاری بەغدا شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی حکومەتی فیدراڵی کۆبووەوە.

کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەبارەی هەماهەنگی و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانی نێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوتی حکومەتی فیدراڵی و دۆزینەوە میکانیزمی کارکردنی نێوان هەردوولا بە پشت بەستن بە دەستوور و کارنامەی کابینەی نوێی حکومەتی فیدڕاڵی.

67
768