ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق: 400 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه ده‌كه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا بڕیاردرا 400 ملیار دینار بۆ مانگه‌كانی 11 و 12ـی ئه‌مساڵ بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌بكرێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، ئەمڕۆ سوودانی سەرۆکایەتی دانیشتنی هەشتەمین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیران کرد. تێیدا بڕیاری ناردنی 400 ملیار دینارەکەی مانگەکانی یازدە و دوازدەی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ئه‌مساڵ دا.
ئه‌م بڕه پاره‌یه دوای ته‌واوبوونی وردبینی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی بۆ داتا و ژماره‌كانی په‌یوه‌ست به‌داهاته‌كانی نه‌وتی و نا نه‌وتی، ره‌وانه ده‌كرێت.
پێشتریش سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به كوردستان24ـی راگه‌یاندبوو، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق پێشنیاریکردووە، کە 200 ملیارەکە بۆ مانگەکانی یازدە و دوازدە خەرجبکرێت، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش خستویەتییە دەنگدانەوە و بە زۆرینەی دەنگ پەسەندکراوە.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، له كۆی 23 وه‌زیر له كابینه‌كه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، ته‌نها دوو وه‌زیر ده‌نگیان له به‌رژه‌وه‌ندی ناردنی 200 ملیار دیناره‌كه بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌داوه.
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبێ بەشداری تیمی یەکێتی لە حکومەت ماوەی سێ رۆژە لە بەغدایە و لەگەڵ وەزارەتی نەوت و دارایی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه بە مەبەستی چارەسەرکردنی پرسی بودجە و نەوت.