كوردستان24 مه‌رجه‌كانی پێشكه‌شكردن بۆ ریزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور بڵاوده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
بۆ پاراستنی سنووره‌كانی عێراق، به‌غدا بڕیاریدا سێ هه‌زاركه‌س له ریزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور له هه‌رێمی كوردستان دابمه‌زرێنێت، له‌مباره‌یه‌وه به‌رپرسی فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانی سنوور - ناوچه‌ی یه‌ك رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه په‌سندكراوه، بودجه‌ی ته‌واویشی بۆ دابینكراوه.
لیوا روكن حه‌ماد دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانی سنوور - ناوچه‌ی یه‌ك، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، تا ئاستێك ناوچه سنوورییه‌كان له ئێستادا ئارام و سه‌قامگیرن، بۆ پاراستنی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش، حكومه‌تی عێراق بڕیاریداوه سێ هه‌زار كه‌س دابمه‌زرێنێت، چاوه‌ڕێی ئالیه‌تێكین بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان له رێگه‌یه‌وه داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن.
دزه‌یی هه‌روه‌ها گوتی: "له‌ماوه‌ی رابردوودا پله‌كانی وه‌زیفی له ته‌واوی عێراق راگیرابوون، ئه‌و سێ هه‌زار پله وه‌زیفییه‌ش ته‌نیا بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه".
له‌باره‌ی مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن بۆ ریزه‌كانی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور، حه‌ماد دزه‌یی روونیكرده‌وه، ئه‌وانه‌ی داواكاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، ده‌بێت هاووڵاتی عێراقی بن، پێشینه‌ی خراپیان نه‌بێت و ته‌مه‌نیش بۆ ئه‌مه مه‌به‌سته دیاریكراوه، هه‌روه‌ها ده‌بێت بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ی هه‌بێت.
رۆژی (6ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، حه‌ماد دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانی سنوور - ناوچه‌ی یه‌ك به كوردستان24ـی راگه‌یاند، سێ هه‌زار كه‌س له ریزه‌كانی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور داده‌مه‌زرێندرێن و به‌منزیكانه‌ش كوردستان24 لینكی پێشكه‌شكردن بۆ ریزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور بڵاوده‌كاته‌وه.