پێشنیازێک بۆ دەستەی وەبەرهێنان سەبارەت بە ناوی باڵەخانە و یەکەکانی نیشتەجێبوون دهكرێت
K24 – ههولێر:
گەنجێکی شاری هەولێر کە کارمەندی کوردستان 24یشە، پێشنیازێک بۆ دەستەی وەبەرهێنان دەکات، سەبارەت بە ناوی باڵەخانە و یەکەکانی نیشتەجێبوون بکرێت بە کوردی و مۆرکی کوردیشیان پێوە دیار بێت.
دەستەی وەبەرهێنانیش پێشنیازەکەی دەکاتە بڕیار و گشتاندنی بۆ دەردەکات و دەبێت وەبەرهێنەران ئیدی پێوەی پابەندبن.
بەشیک لە وەبەرهێنەران و راوێژکارانی، کڕین و فرۆشتنی یەکەی نیشتەجێبوون دەڵێن، مەبەست لەوە فرۆشتنی خێرای یەکەکانە، بەشێک لە وەبەرهێنەرانیش لەگەڵ بڕیارەکەی دەستەی وەبەرهێناندان و دەڵێن: "دەبوو زووتر کرابا".