نوێنەرانی كورد بەشداری لە دانیشتنی داھاتووی پەرلەمانی عێراق دەكەن

لە كۆبوونەوەكە دەنگ لەسەر چاكسازییەكانی عەبادی دەدرێت
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/485ce677-8050-42e4-a47a-91f749db9765/danishtniperleman.ism/manifest

K24 - كەركووك

بڕیاردەری پەرلەمانی عێراق دەڵێت؛ لەدوای جەژنی ڕەمەزانەوە دەست دەکرێت بەدانیشتنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران و بەرنامەی کاری دانیشتنەکانیش بریتی دەبێت لە دەنگدان لەسەر چاکسازییە وزارییەکانی حەیدەر عەبادی کە پێشوتر لەلایەن دادگای فیدراڵیەوە ڕەتکرایەوە، سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکانیش بڕیاریانداوە بەشداری لەو دانیشتنانە بکەن، بەڵام مەرجیان ئەوەیە کە لەو چاکسازییانەدا دەست بۆ پشکی کورد نەبرێت، تا ئێستا جگە لەو پەرلەمانتارانەی کە ناویان لەخۆیان ناوە بەرەی چاکسازی، پەرلەمانتارە تورکمانەکانیش بڕیاریانداوە کە بایکۆتی دانیشتنەکەی دوای جەژن بکەن.