ئه‌ڵمانیا 35 فڕۆكه‌ی ئێف35 له ئه‌مه‌ریكا ده‌كڕێت
K24 – هه‌ولێر:
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌رلین رایگه‌یاند، ئه‌ڵمانیا گرێبه‌ستێكی بۆ كڕینی 35 فڕۆكه‌ی ئێف35 له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا واژوو كردووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاندووه، ئه‌و گرێبه‌سته له‌گه‌ڵ هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا كراوه و له نێوان ساڵانی 2026 و 2029دا ئه‌مه‌ریكا 35 فڕۆكه‌ی ئێف35 راده‌ستی ئه‌ڵمانیا ده‌كات.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، كڕینی ئه‌و فڕۆكانه له لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه ده‌كات، ئه‌ڵمانیا باشتر پابه‌ندییه‌كانی له ریزی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) جێبه‌جێ بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و ره‌وشه نوێیه‌ی له ئه‌وروپا هاتووه‌ته ئاراوه و هه‌ڕه‌شه‌كانی رووسیا وایكردووه، هاوكاری به‌تینی نێوان هاوپه‌یمانه ئه‌وروپاییه‌كان له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویست بێت.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس